Accessibility links

سوریا دەڵێت ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دیمەشق ئەنجام داوە


دیمەنەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:42 0:00

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

سوریا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان لە دیمەشق کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە لانیکەم دوو کەس کوژراون.

میدیاکانی دەوڵەتی سوریا ڕایانگەیاند، هێرشەکان لە گەڕەکی کفار سووسە ئەنجامدراون کە بنکە ئاسایشی و سەربازییەکانی لێیە.

هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لەلایەن ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکان نەدراوە، کە پێشتریش لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین هێرشی ئاسمانییان لە سوریا ئەنجامداوە.

ئیسرائیل بە دەگمەن دان بەو هێرشانەدا دەنێت بەڵام ڕایگەیاندووە کە چالاکییەکانی لە سوریا ئەو هێزانە دەکاتە ئامانج کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

لە مانگی دووی ساڵی ڕابردووداشدا هێرشێکی ئیسرائیل هەمان گەڕەکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە چەندین پسپۆڕی سەربازی ئێرانی کوژران.

ئەسۆشیەتید پرێس/ فرانس پرێس و ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG