Accessibility links

ئامێرێکی تەقەمەنی لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکۆڵم دەدۆزرێتەوە

پۆلیسی سوید ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکۆڵم، ئامێرێک دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت تەقەمەنی بێت و لەلایەن یەکەی نیشتمانی شارەزای بۆمبەوە پوچەڵکراوەتەوە.

پۆلیسی سوید دەڵێت، کارمەندانی باڵیۆزخانەکە پۆلیسیان لەو ئامێرە ئاگادارکردبووەوە، ئەمەش بووەتە هۆی هێزێکی زۆری چەسپاندنی یاسا بگەنە ئەو شوێنە.

وتەبێژی پۆلیس بە کەناڵی تیڤی 4ی ڕاگەیاندووە، دواتر ئامێرەکە بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو تەقێنراوەتەوە.

پۆلیس ڕەتیکردەوە هیچ وردەکارییەک لەبارەی شێوازی ئەو ئامێرە، یان چۆنیەتی چوونە ناو گۆڕەپانی باڵیۆزخانەکەوە بدات.

بینای باڵیۆزخانەکە لە دووری نزیکەی 100 مەتر گەمارۆدرابوو. دەستبەجێ نەتوانرا پەیوەندی بە باڵیۆزخانەوە بکرێت بۆ وەرگرتنی زانیاری.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG