Accessibility links

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل لە تورکیا بەربژێرەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری 96 ناوەند ڕادەگەیەنێت


پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل لە تورکیا ( dem) ڕۆژی دووشەممە کاندیدەکانی بۆ 96 ناوەند بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند.

پارتی dem بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی تولای هاتیمۆئۆغلەری و تونجر باکرهان، کاندیدەکانی خۆی بۆ پارێزگاری 96 شار و شارۆچکە و گوند ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی پارتی dem، کاندیدەکان لە ئامەد بریتن لە سەرا بوجاک و دۆغان هاتون، لە ئاگری هەزاڵ ئاراس و مەمەت ئاکوش، لە باتمان گوڵستان سۆنوک و مەهدی ئۆزتووزون، لە بەدلیس سومەیە کیزڵتەپە و ئەنڤەر بارین، لە جۆلەمێرگ ڤیان تەچە و مەهمەد سیدیک ئاکیش، هەروەها نەژلا کوم و مەهمەد نوری گونەش لە ئیدر، لە قێرس ئارزو، سازاش دەرمان و کەنان قەرەهانجی، دەڤریم دەمیر و ئەحمەد تورک لە مێردین، لە سێرت سۆفیا ئالاگاش و مەهمەد کایسی، هەروەها لە وانیش نەسلیهان شەدال و عەبدوڵڵا زێدان.

پارتەکە لە پێش هەڵبژاردنەکانەوە زۆربەی کاندیدەکانی خۆی دەستنیشان کرد بوو، بەڵام لە ئامەد و هەندێک شوێنی دیکە ناڕەزایەتی لەسەر ئەنجامەکان هەبوو.

هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێی لە تورکیا لە 31ی سێی 2024 بەڕێوەدەچێت و پارتی dem ئامانجی ئەوەیە جارێکی دیکە شارەوانییەکان لە دەستی ئەو نوێنەرانە دەربهێنن کە لە لایەن حکومەتەوە لە جێگای فەرمانڕەوا هەڵبژێراوەکان دانراون.

XS
SM
MD
LG