Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت 24 سەربازی لە یەک ڕۆژدا لە غەززە کوژراون


کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن ڕۆژی دووشەممە لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی لەشکری ئیسرائیل لە کەرتی غەززە 24 سەربازیان کوژراون، ئەمەش زۆرترین ژمارەی سەربازی ئیسرائیلییە لە ڕۆژێکدا بکوژرێن لەوەتای ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە هێزێکی لەشکری ئیسرائیل چوونەتە ناوچەی مەغازی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆ تەختکردنی ژمارەیەک باڵەخانەی حەماس. لەو کاتەی هێزەکە سەرقاڵی بۆمبڕێژکردنی باڵەخانەکان بوون، چەکدارانی حەماس 2 گولــلە ئاڕ پی جی دەگەرنە هێزەکە. یەک لە ئاڕ پی جییەکان بەر باڵەخانەیەکیان دەکەوێت و بەهۆیەوە تەقەمەنییەکان دەتەقنەوە و دوو باڵەخانەیان بەسەر سەربازەکان دادەڕمێن. یەکەیەکی فریاکەوتنی سەربازی بە درێژایی شەو کاری کردووە بۆ دەرهێنانەوەی سەربازەکان لە ژێر داروپەردووی هەردوو باڵەخانەکە.

بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەم بارەیەوە وتی دەبێت پەند لە ڕووداوەکە وەربگرن و ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بدەن ژیانی سەربازەکانیان بپارێزن.

ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ئەویش لای خۆیەوە وتی دەبێت بە ئەوپەڕی توانایان بەردەوامن لە شەڕەکە و حەماس و دوژمنانیان لەناوبەرن و بارمتەکان بگەڕێننەوە.

سەرچاوە/ فڕانس پرێس

XS
SM
MD
LG