Accessibility links

خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب بۆ ساڵی 2024


کریستوفر نۆلان، دەرهێنەری ئۆپنهایمەر لەگەڵ ئیما تۆماسی هاوسەری کە بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە
کریستوفر نۆلان، دەرهێنەری ئۆپنهایمەر لەگەڵ ئیما تۆماسی هاوسەری کە بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە

ڕێوڕەسمی 81هەمین خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 7ی مانگی یەک لە هۆتێل هێڵتنی لۆس ئانجڵس بەڕێوەچوو. فیلمی "ئۆپنهایمەر"ی کریستوفر نۆلان وەک سەرکەوتوترین فیلمی فێستیڤاڵی گۆڵدن گڵۆب بۆ ساڵی 2024 دەستنیشان کرا.

فیلمی "ئۆپنهایمەر"( Oppenheimer ) کە درامایەکی مێژووییە دەربارەی دروستکەری بۆمبی ئەتۆمە و لە فێستیڤاڵەکەدا زۆرترین خەڵاتی بەدەستهێنا. خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین ئەکتەری پاڵپشت و باشترین موسیقای فیلم گرنگترین خەڵاتەکان بوون کە ئەو فیلمە وەریگرت.

کیلیان مۆرفی کە لە فیلمی ئۆپنهایمەردا ڕۆڵی ڕۆبێرت ئۆپنهایمەر زانای فیزیا و دروستکەری بومبی ئەتۆم دەگێڕێت.
کیلیان مۆرفی کە لە فیلمی ئۆپنهایمەردا ڕۆڵی ڕۆبێرت ئۆپنهایمەر زانای فیزیا و دروستکەری بومبی ئەتۆم دەگێڕێت.

فیلمی "باربی"( Barbie) لە دەرهێنانی گرێتا گێرڤیگ لە 9 بەشدا پاڵێوراو بوو، بەڵام جگە لە بەشی باشترین دەستکەوت بۆ فرۆشتنی بلیتەکانی و باشترین موسیقای فیلمەکە، هیچ سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەست نەهێنا.

فیلمی باربی
فیلمی باربی

درامای یاسایی "ئەناتۆمیای کەوتنێک" (Anatomy of a Fall ) لە دەرهێنانی ژوستین تریەی فەرەنسی کە تێیدا ئەکتەری ئاڵمانی ساندرا هۆلەر ڕۆڵی نووسەرێک دەگێڕێت کە هەوڵدەدات بێتاوانی خۆی لە مردنی هاوسەرەکەیدا بسەلمێنێت، توانی لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا خەڵاتی باشترین فیلمی زمانی بیانی بەدەست بهێنێت.

ژوستین تریە دەرهێنەری ئەناتۆمیای کەوتنێک
ژوستین تریە دەرهێنەری ئەناتۆمیای کەوتنێک

فیلمی "بکوژانی مانگی گوڵ"( Killers of the Flower Moon) لە دەرهێنانی مارتین سکۆرسێزی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بەدەستهێنا. چیرۆکی فیلمی بکوژانی مانگی گوڵ، چیرۆکێکی ڕاستەقینەیە کە لەسەر بنەمای کتێب بەهەمان ناو لە نووسینی دەیڤید گرەن، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئەمەریکایی دروستکراوە و باس لە کوشتنی کۆمەڵیک لە ئەمەریکاییە ڕەسەنەکان لە سەرەتاکانی ساڵی 1920 لە باکووری ئۆکلاهۆما دەکات.

لیلی گلادستۆن یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمی بکوژانی مانگی گوڵ کە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بووە
لیلی گلادستۆن یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمی بکوژانی مانگی گوڵ کە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بووە

فیلمی "هەژارەکان" (Poor Things) کە ئیما ستۆن، ئەکتەری ئەمەریکایی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت و باس لە ژیانی ژنێکی گەنج دەکات کە خۆی دەکوژێت بەڵام لەلایەن زانایەکی شێتەوە ڕزگاری دەبێت و زیندوو دەکرێتەوە. فیلمەکە خەڵاتی باشترین فیلمی میوزیکاڵ یان کۆمیدی بەدەستهێنا.

ئیما ستۆن براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە فیلمی هەژارەکان لە 81ەمین خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب
ئیما ستۆن براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە فیلمی هەژارەکان لە 81ەمین خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب

هەروەها لەنێو براوەکانی گۆڵدن گڵۆبدا نێوی فیلمی "جێنشینی" (Succession)یش دەبینرێت کە زنجیرەیەکی تۆڕی ئێچ بی ئۆیە (‌(HBO و باس لە پشێوی نێو خێزانێکی گەورەیەکی میدیایی دەکات. فیلمەکە بوو بە براوەی چوار خەڵات، لەوانەش خەڵاتی باشترین زنجیرە دراما.

کیرێن کاڵکین- براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە زنجیرەی "جێنشینی" لە 81ەمین خولی خەڵاتی ساڵانەی گۆڵدن گڵۆب
کیرێن کاڵکین- براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە زنجیرەی "جێنشینی" لە 81ەمین خولی خەڵاتی ساڵانەی گۆڵدن گڵۆب

فێستیڤاڵی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب هەموو ساڵێک لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی هۆلیوودەوە بەڕێوەدەچێت. براوەکانی ئەمساڵ لەلایەن لیژنەیەک کە لە 300 ڕۆژنامەنووسی پرۆفیشناڵ لە 75 وڵاتەوە پێکهاتبوو، دەستنیشان کران.

سەرچاوەکان/ڕۆیتەرز/ئەسۆشێتد پرێس

XS
SM
MD
LG