بنکەی سەربازی هەریر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هەولێر ڕۆژی هەینی، 5ی مانگی یەک جارێکی تر دەکرێتە ئامانج.
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان هێرشەکەی پشتڕاستکردوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، هێرشەکە کاتژمێر چوار و 29 خولەک بە کاتی هەولێر لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە.
زیانەکانی هێرشەکە تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە نەزانراون.
سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا هیچ گرووپێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا.
هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمەریکا بە بەرپرسی سەرەکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەزانن و هەربۆیە دوابەدوای پەرەسەندنی هێرشەکان لە غەززە، دەیان جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا.