Accessibility links

شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و ژمارەی قوربانیان تادێت زیاتردەبێت


ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا دەیان چەکداریان لە باکووری کەرتی غەززە کوشتووە، لە کاتێکدا فڕۆکە و تانکەکانی هێرشەکانیان لە باشووری ناوچەی فەلەستینییەکان چڕتر کردووەتەوە.

دانیشتووان ئاماژەیان بە تۆپبارانکردنی بەشێک لە کەمپی پەنابەرانی ئەلبریج لە لایەن تانکەکانی ئیسرائیلەوە کردووە و پێکدادانی توندیش لە ناوچەکانی ناوەڕاست بەردەوامە.

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 207 فەلەستینی کوژراون و 338 کەسیش بریندار بوون، بەمەش کۆی گشتیی قوربانیانی فەلەستینی لە شەڕی نزیکەی سێ مانگ لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حەماس گەیشتە زیاتر لە 22 هەزار کەس.

دوایین پێکدادان دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل ئاماژەی بە قۆناغێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ژمارەی سەربازەکانی لە غەززە کەمدەکاتەوە، لە هەمان کاتدا ئۆپەراسیۆنی زیاتری ئامانجدار دژی حەماس لەو ناوچەیە ئەنجام دەدات. لە کاتێکدا نیگەرانی جیهانی سەبارەت بە دۆخی نالەباری دانیشتوانی غەززە زیاد دەکات.

بۆردومانەکانی ئیسرائیل بەشێکی زۆری خاکەکەی وێران کردووە و دوو ملیۆن و 300 هەزار دانیشتووانەکەی تووشی کارەساتێکی مرۆیی کردووە و ژمارەیەکی زۆریان مەترسی برسێتییان لەسەرە بەهۆی نەبوونی پێداویستی خۆراکەوە.

کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن هێرشەکان چەند مانگێکی دیکە دەخایەنێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG