ڕۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوەڕاستی ژاپۆنی هەژاند و هۆشداری درا بە دانیشتووانی هەندێک لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا تا ماڵەکانی خۆیان چۆڵ بکەن. هاوکات بوومەلەرزەکە بووە هۆی کوژانەوەی کارەبای هەزاران ماڵ و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەر بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
پەخشی گشتی NHK بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی سەرەتایی 7.6 شەپۆلەکانی نزیکەی یەک مەتر بەدرێژایی بەشێک لە کەنارەکانی دەریای ژاپۆن بووە و پێشبینی شەپۆلێکی گەورەتری لێدەکەوێتەوە.
دەزگای کەشناسی ژاپۆن هۆشداری سونامی بۆ پارێزگاکانی کەنار دەریاکانی ئیشیکاوا، نیگاتا و تۆیاما بڵاوکردەوە. ئەمەش یەکەم هۆشداری گەورەیە لە دوای بوومەلەرزە و سونامیەکەی کە لە مانگی 3 ی ساڵی 2011 لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن ڕوویدا.
هۆشدارییەکی گەورەی سونامی بەو مانایەیە کە ئەگەری شەپۆلەکانی زیاتر لە 3 مەتر هەیە.
هەروەها ڕووسیا هۆشداریی سونامی لە شارەکانی ڤلادیڤۆستۆک و ناخۆدکا لە ڕۆژهەڵاتی دووری وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.
هایاشی یۆشیماسا، وتەبێژی باڵای حکومەت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەندێک خانوو وێران بوون و یەکەکانی سوپا ڕەوانەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن کراون، و ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتداران هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ ڕادەی زیانەکان دەکەن.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز