Accessibility links

تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە هیندستان ڕوودەدات


میدیاکانی هیندستان ڕۆژی سێشەممە، 26ی مانگی دوانزە ڕایانگەیاند کە تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نیودەلهی ڕوویداوە و پۆلیسی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

تا ئێستا وردەکاری تەقینەوەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە هیچ یەکێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکە لە ڕووداوەکەدا بریندار نەبوون.

هەروەها وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نیودەلهی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە "ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە کە کاتژمێر 5:20 خولەکی پاشنیوەڕۆ لە نزیک باڵیۆزخانەکە تەقینەوەیەک ڕوویداوە".

بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن لەگەڵ هاوتا هیندییەکانیان کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە.

هاوکات بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بەرپرسێکی ئاگرکوژێنەوەی نیودەلهی ڕایگەیاندووە لە کاتی گەڕانەکەیاندا هیچ شتێکیان نەدۆزیوەتەوە.

لە ساڵانی 2011و2021 دا چەند تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نیودەلهی ڕوویدا کە لە هەردوو رووداوەکەدا ئێران تۆمەتبار کرابوو کە دەستی لە تەقینەوەکاندا هەبووە، بەڵام تاران ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردوەتەوە.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG