Accessibility links

جەبار یاوەر بۆ VOA: کوردستان توانای کپکردنی هێرشەکانی نییە بۆ سەر خاکەکەی و  تەنها دەتوانێت داوا لە حکومەتی فیدراڵ بکات کۆنترۆڵیان بکات


دیار جەمال

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کورد تەرەفێک نییە لەم هەلومەرجەی کە لە ناوچەکەدا هەیە، بۆیە هەرێمی کوردستان توانای کپکردنی هێرشە درۆنیەکانی نییە بۆ سەر خاکەکەی بەڵکو تەنها دەتوانێت داوا لە حکومەتی فیدراڵ بکات بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکان بکات.

لەو کاتەوەی کە جەنگی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، هێزەکانی ئەمەریکا بە لایەنیکەم 100 جار لە عێراق و سووریا بە درۆن و مووشەک هێرشیان کراوەتە سەر، هەر لەو چوار چێوەیە، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرە بەیانی سێشەممە 26ی12ی 2023، جارێکی تر گروپە چەکدارییەکان لە ڕێگای هاویشتنی 12 مووشکەوە ویستیان فڕۆکەخانەی هەولێر بکەنە ئامانج، بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست دەنگی ئەمەریکا کەوتوون، سەرجەم مووشەکەکان لە دەوربەری فڕۆکەخانە کەوتوون و هیچ زیانێکی گیانی و داراییان نەبووە، تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە دەزگای دژە تیرۆری کوردستان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەم بارەیەوە نەداوە، ئەمە لە کاتێکدایە دوای نیوەڕۆی دوێنی 25 ی 12 ی 2023 ، هێرشێکی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوویدا و دژە تیرۆری کوردستان پشت ڕاستی کردەوە.

وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەبەیاننامەیەکدا لە ڕایگەیاند،" بە فەرمانی سەرۆک بایدن هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا، هێرشێکی پێویست و وردیان بۆ سەر سێ دامەزراوە کە لە لایەن کەتایب حزبوڵا و گروپەکانی پەوەست بەوەوە لە عێراق بەکار دەهێنرێن، ئەنجامدا. ئەم هێرشە وردانە وەڵامێکە بۆ ئەو زنجیرە هێرشانەی کە کراونە تە سەر کارمەندانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران، لەوانە هێرشێکی کەتایب حزبوڵای سەر بە ئێران و گروپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی هەولێر."

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەشڵێت "مەبەست لە هێرشەکە کەمکردنەوە و لەناوبردنی تواناکانی گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بوو کە ڕاستەوخۆ بەرپرسیارن."

لە بەیاننامەکەدا هاتووشە "لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆ سێ کارمەندی ئەمەریکایی بریندارن لەگەڵ ئەندامێکی خزمەتگوزارییەکان کە باری تەندروستی ناجێگیرە." هەروەها جەختیش دەکاتەوەو کە ئەمەریکا درێغی ناکات "لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ بەرگریکردن لە ئەمەریکا و سەربازەکانمان و بەرژەوەندییەکانمان"

جەبار یاوەر شارەزای سەربازی و ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە بارەی هێرشە بەردەوامەکانی گروپە چەکداریەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" کورد نەبووەتە لایەنگری هیچ لایەک و توانای کپکردنی ئەم ململانییەی نیە، بەڵکو تەنها دەتوانێت داوا لە حکومەتی فیدراڵ بکات تا کۆنترۆڵی ئەو گروپە چەکدارانە بکات کە هەرچەندە تا ئێستا نەیتوانیوە کۆنترۆڵیان بکات، تەنانەت وای لێهاتووە دەسەڵاتدارانی عێراق ناوی ئەو گروپانە بە تیرۆریست بهێنن."

بە ئامانجکردنی فڕۆکەخانەی هەولێر و هەریر لەلایەن گروپی چەکداری مەقاومەی ئیسلامی بە بیانووی بوونی هێزەکانی ئەمریکا دەگەڕێننەوە، بەڵام هیچ یەکێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وردەکانی زیانی هێرشەکانیان بۆ ڕای گشتی نەخستووەتە ڕوو.

جەبار یاوەر شارەزای سەربازی هۆکاری پشت هێرشە بەردەوامەکان بۆ چەند خاڵێک گەڕاندەوە و تی،"

هۆکاری یەکەم بەگشتی پەیوەندی بە ململانێی نێوان ئێران و ئەمەریکا هەیە لەناوچەکە دا، چ لە عێراق بێت یاخود سوریا یا لوبنان و کەنداو، لەلایەکی تر پەیوەندی بە شەڕی نێوان فڵستین و ئیسرائیل هەیە، بیانووی ئەو گروپە چەکدارانە بەتایبەت ئەو گروپەی کە ناوی خۆیان ناوە مەقاوەمەی ئیسلامی کە پشتیوانی حەماس دەکەن، ئەوەیە کە ئەمەریکا پشتیوانێکی گەورەی ئیسرائیلە."

ئەو ئەمیندارەی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم هۆکاری دووەمی پشت هێرشەکانی گەڕاندەوە بۆ ناکۆکی نێوان لایەنە شیعەکان لە بارەی بوونی ئەمەریکا لەناوچەکە دا و ڕایگەیاند،" ئەو هێرشانە بێگومان دەرهاویشتەی خراپی دەبێت و کاریگەری هەیە لە سەر ئاسایشی عێراق بەگشتی و ناوچەکەش بەتایبەت، هەروەها کاریگەری لەسەر دەروونی خەڵک هەیە و جێگا مەترسیە، لەگەڵ ئەوەشدا بووەتە مایەی زیان گەیاندن بە ڕاگرتنی گەشتە فرۆکەوانیەکان بەتایبەت فڕۆکەخانەی هەولێر."

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمرۆی ئەمەریکا ڕایگەیاند،" ئەوەی ڕوویدا کارێکی دوژمنکارانەی ڕوونە و لە بەرژەوەندی ڕێکچکەی بەرژەوەندی هاوبەشی درێژخایەن نییە بۆ هێنانە کایەی ئارامی و سەقامگیری."

نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 26 ی 12ی 2023 ڕاگەیەنراوێکی لە بارەی هێرشەکانی بەرە بەیانی ئەمڕۆی ئەمەریکا بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد" لە هێرشیەکانی ئەمەریکا دا کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە لەگەڵ 18 ی دیکە بریندارن کە بەشێکیان هاووڵاتی مەدەنین."

لەبارەی ئەوانەشی کە هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای نێردە دیبلۆماسییەکان، لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە حکومەت لە ڕێگای هێزە ئەمنییەکانی و دامەزراوە دەستووری و دەسەڵاتە یاساییەکانەوە بەرامبەر ئەو کەسانە دەوەستێتەوە کە هێرش دەکەنە سەر بارەگای نێردە دیپلۆماسیە بیانییەکان."

دەقی لێدوانەکەی جەبار یاوەر بۆ دەنگی ئەمەریکا

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:45 0:00

XS
SM
MD
LG