تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی لە هێرشەکانیدا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هەرێمی کوردستان 26 چەکداری کوردی کوشتووە، هاوکات دەسەڵاتداران دەیان چالاکوانی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری کوردیان لە تورکیا دەستبەسەر کردووە.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، 12 سەربازی تورکیا لەکاتی شەڕ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە "باکوری عێراق" کوژراون. ئەمەش وایکرد ئانکەرە هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی زۆر لە ناوچەکەدا ئەنجامبدات.
ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن لانیکەم 26 چەکدار لەو بۆردومانانەدا کوژراون.
هەروەها یاسار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە 30 چەکداری پەکەکە لە "ناوچەیەکی باکووری عێراق " کوژراون کە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سنووربەزاندنی تێدا ئەنجام دەدات، بەمەش کۆی ژمارەی ئەو چەکدارانەی لە کۆتایی هەفتەوە کوژراون گەیشتووەتە 56 چەکدار.
سەرچاوە ئەمنییەکانی پارێزگای ئامەد لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئامەد، رۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند، پۆلیس 52 کەسی لە چالاکیەکی گەنجان کە لە لایەن پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی لایەنگری کورد (DEM) -پێشتر بە هەدەپە ناسرابوو، ڕێکخرابوو 52 کەسی دەستبەسەر کردووە.
یەڵماز تونچ، وەزیری داد لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکان تۆمەتبارکراون بە "ستایشکردنی تاوان و تاوانباران" و "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ڕێکخراوی تیرۆریستی"، ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسانی دیکە دەرچووە.
لەبەرامبەردا پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان DEM - سێیەم گەورەترین پارتە لە پەرلەمانی تورکیا ئەو دەستگیرکردنیانەی شەرمەزارکرد و بە پاڵنەری بەرژەوەندییە سیاسییەکان دایدەنێت و داوای کرد دەستبەجێ دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز