Accessibility links

شوان محەمەد: ئەوەی بەغدا بەرامبەر بە خەڵکی هەرێم دەیکات، ئەنفالی داراییە و هیچی لە ئەنفالی 1988 کەمتر نییە


دیار جەمال

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند بەغدا بە"مەبەست" دەستی بۆ مووچەی فەرانبەرانی هەرێمی کوردستان بردووە، ئەوەی دەیکات"غەدرە" و غەدەرکەش خەریکە هەموو سنوورەکان تێدەپەڕێنێت، بۆیە چاوەڕوانی هەمواری یاسایی بودجەین و ئومێد هەیە دۆخەکە بەرە و چارەسەر بچێت.

شوان محەمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" ناکرێت ململانێ سیاسیەکان کاریگەری لە سەر خەڵکی ئاسایی و مووچە خۆر دروست بکات، تا ئێمە لەگەڵ بەغدا بین کێشەمان دەبێت، کاتێکیش کێشەمان بوو ئەو کات حکومەتی فیدراڵ فەرمانبەرانی هەرێم دەکاتە ئامانج، مەبەست لەوەش بەیەکدانی حزبە کوردیەکانە و بەگژدا چوونی خەڵکە لە دژی حکومەتی هەرێم."

دوای ئەوەی لە 25-ی مانگی 3 ی ئەمساڵ، دادگای نێوبژیوانی پاریس بڕیاریدا بە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە، ئەوەش وایکرد قەیرانەکان لە هەرێم زیاتر قوڵبکاتەوە و مووچە خۆران دووچاری گرفت ببن و حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم یەکتر تۆمەتبار بکەن، لە پابەند نەبوونیان بە ڕێکەوتنەکانی نێوانیان.

ئەمڕۆ 24ی 12ی 2023، ژمارەیەک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی سنووری سلێمانی بەشداریان لە دووەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی لە بەغدا کرد، بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵایەکیان کە لە دژی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی تۆماریانکردبوو، لە بارەی ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان، بەڵام دادگای فیدراڵ دانیشتنەکەی بۆ 21ی مانگی 1 ی ساڵی داهاتوو دوا خست.

محەمەد حوسێن لەگەڵ 8 مامۆستا و فەرمانبەری ناڕازی سنووری سلێمانی وەک سکاڵاکار بەشداریان لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی کرد و لە سەر ناوەڕۆکی دانیشتنەکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" ئەمە دووەم دانیشتنە ئێمە ئامادەی دەبین لە دادگای فیدراڵ، ئەو سکاڵایەی کە کردوومانە لەسەر ئەوە بوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، یاسای ژمارە 22 ی ساڵی 2008 ی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگرتووە و کاری پێناکات."

محەمەد حوسێن نوێنەری فەرمانبەرانی ناڕزایی زانکۆی سلێمانییە و ئەوەشی وت،" یاساکە یاسایەکی فیدراڵیە و داواکەمان لەسەر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەڕێمە، بەئومێدی ئەوەین بگەینە مافە خوراوەکانمان و دادگا بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە بدات."

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست دەنگی ئەمەریکا کەوتوون بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی تر سەردانی بەغدا بکاتەوە، ئامانج لە سەردانەکە بۆ چارەسەری ڕیشەیی تەواویی بە بەرستەکانی نێوانیان و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، گفتوگۆی‌ شاندی‌ هه‌رێم لە بارەی سێ تەوەر دەبن، یەكەمیان هەڵگرتنی كۆتوبەندەكانی بەردەم بودجەی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی گشتی کە پێویستی بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە هەیە، هەروەها تەوەری دووەم بریتییه‌ لە پڕۆژە یاسای نەوت‌ و غاز و پرسی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان كە یەكێكە لە ئاستەنگەكانی بەردەم دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

شوان محەمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بەدەنگی ئەمەریکا وت،" هەموو هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ ئەوەیە بابەتی مووچە لە ساڵی داهاتوو چارەسەر بکرێت، چارەسەرەکەش بە هەمواری یاسای بودجە دەکرێت و چاککردنی بڕگەی "خەرجی کرداری" بەشێوەیەک کە مووچە بکرێتە یەک پاکێج و مووچەی خۆری هەرێم و بەغدا یەک بێت و لە یەک کاتدا بەسەریاندا دابەش بکرێت."

شوان محەمەد باسی لەوەشکرد،" غەدری بەغدا بەرامبەر بە کوردستان ئەنفالی داراییە و هیچی کەمتر نییە لە جینۆسایدی ئەنفالی ساڵی 1988 و بگرە ئەم غەدرە قورسترە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:45 0:00

XS
SM
MD
LG