Accessibility links

جولیانی مایەپووچیی دارایی ڕادەگەیەنێت


ڕودی جولیانی، داوای مایەپوچیی دارایی تۆمار کردووە پاش ئەوەی فرمانی سزای دارایی درا بۆ پێدانی 148 ملیۆن دۆلار لەسەر ئەو داوایەی سەبارەت بە سوکایەتی و ناوبانگ زڕاندن لەسەری تۆمارکرابوو.
جولیانی کە پێشتر شارەوانی شاری نیویۆرک بووە، بۆ ئەم داوای مایەپووچییەی تۆمارێکی خستۆتە بەردەست و وەک دەڵێت 153 ملیۆن دۆلار قەرزارە، لەوانە قەرزی هەڵپەسێردراوی باج و قەرزی پارێزەرەکانی و چەندان قەرزی تری ئەو بڕیارە یاساییانەی لەسەری دراون.
گەورەترین بڕە پارەش کە لەسەر ڕودی جولیانییە بیدات بریتییە لەو 148 ملیۆن دۆلارەی هەفتەی پێشوو بڕیاری لەسەردرا، بەهۆی ئەو لێدوانە ناڕاستانەی دابوونی لەسەر کارمەندانی هەڵبژاردنی ستانی جۆرجیا، لە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2020ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

ڕودی جولیانی، پشتیوانکارێکی بەهێزی دانۆڵد ترامپ بووە لەو هەڵبژاردنەدا.
ترامپ هەڵبژاردنی دۆڕاند و جۆو بایدن توانی ئەو هەڵبژاردنە بباتەوە و لە جێی دانۆڵد ترامپ ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا.

سەرچاوە: ئاژانسی فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG