Accessibility links

خۆپیشاندانێکی دەگمەن لە هۆڵەندا بۆ ئاگربەست لە غەززە بەڕێوەدەچێت

چالاکوانانی سیڤیلی لە هۆڵەندا خۆپیشاندانێکی نائاسایی لەبەردەم وەزارەتی کاروباری دەرەوەیی وڵاتەکەدا دەکەن بۆ داواکردنی ئاگربەست لە غەززەی بە شەڕ وێرانبوودا.

نزیکەی 150 کارمەندی سیڤیلی وەزارەتەکان، هاوکاتی پشووی نانی نێوەڕۆی کارمەندان، دروشمی "کارمەندانی سیڤیل داوای ئاگربەست دەکەن" بەرزکردبووەوە و دەشڵێن ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر هەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەیان لەسەر داوای کۆتاییهێنان بە کارە شەڕانگێزییەکان.

ئانجلیکا ئیێپ، وتەبێژی چالاکوانە خۆپیشاندەرەکان بە ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە "نیگەرانن لەوەی حکوموتی هۆڵەندا داوای ئاگربەستێکی هەمیشەیی ناکات، هەر ئەمەشە وەهای کردووە ئەم خۆپیشاندانەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیان بکەن."
خانم ئیێپ دەشڵێت خۆی یەکێکە لە کارمەندە سیڤیلییەکانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەیی هۆڵەندا کە لە مانگی ڕابردوودا دەستی لەکار کێشاوەتەوە وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هەڵوێستی حکومەتەکەی لەسەر شەڕی غەززە.

هۆڵەندا و ئەڵمانیا و ئیتالیا لە هەفتەی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەنگیان نەدا بە داوای ئاگربەست لە غەززە هەرچەندە زۆربەی وڵاتانی ئەندام دەنگیان پێدا.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، دوابەدوای دەنگدانەکەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی گشتی یو ئێن ڕایگەیاند "دەقی نوسراوی بڕیارەکە زۆر ڕوون نەبووە، بەتایبەتیش لە بابەتی مافی ئیسرائیل بۆ داکۆکی لە خۆکردن و هەروەها هیچ ئاماژەیەکیشی تیادا نەبووە بۆ ئەو هێرشەی حەماس کردی لە ڕۆژی 7ی مانگی 10ی ڕابردوودا.

چالاکوانانی سیڤیل لە هۆڵەندا لەگەڵ ئەو ڕوانینەی حکومەتەکەیاندا تەبا نەبوون.

ئەم ناڕەزایی دەربڕینەی ڕۆژی پێنجشەممەش بۆیە بە خۆپیشاندانێکی نائاسایی دادەنرێت، چونکە زۆر بە دەگمەن کارمەندانی سیڤیل لە وەزارەتەکانی حکومەتی هۆڵەندادا خۆپیشاندان دەکەن و داوادەکەن دەنگیان لە سیاسەتی فەرمیی وڵاتەکەیاندا ببیسترێت.

لایەنگرانی ئاگربەستی شەڕی غەززە لە هۆڵەندا هەروادێ و زیاتر دەبن؛ کەناڵی ئاڕ تی ئێڵ دەڵێت لەو دیمانە و ڕاوەرگرتنانەی تا ئێستا کردوویانە، دوو لەسەر سێی خەڵک لەگەڵ ئاگربەستدان لە غەززە.

ئاژانسی فڕانس پرێس

This item is part of
XS
SM
MD
LG