Accessibility links

ئیسرائیل و حەماس ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ڕۆژێکی دیکە


ئیسرائیل و حەماس ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ ڕۆژێکی دیکە.

ئیسرائیل و حەماس ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆتا ساتی کۆتاییهاتن بە ئاگربەست، گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەیان بۆ ڕۆژی حەوتهەم، هاوکات نێوەندگرانیش بەردەوام بوون لە گفتوگۆکان بۆ درێژکردنەوەی زیاتری ئاگربەستەکە بۆ ئازادکردنی بارمتەی زیاتر و ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکاری زیاتر بۆ ناو غەززە.

سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دەڵێت " بەهۆی هەوڵەکانی نێوەندگیران بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی ئازادکردنی بارمتەکان و بەگوێرەی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە، ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت."

ئەم ڕاگەیاندنە نزیکەی 15 خولەک پێش کۆتایی هاتنی ئاگربەستەکە هات.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە سێهەم سەردانیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای دەستپێکردنی شەڕەکە، لە ئیسرائیل گوتی " بەدەستهێنانی ئەنجام لە ئاگربەستەکە گرنگە و هیوادارین بەردەوام بێت."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG