بە ناوی دانۆڵد ترەمپی هۆڵەندی ناوزەد کراوە. چەندین جار لەلایەن توندڕەوە ئیسلامییەکانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە و بە تاوانی سووکایەتیکردن بە مەغریبییەکان سزا دراوە و جارێکیش بەریتانیا ڕێگەی لێگرتووە بچێتە نێو وڵاتەکەی.
ئێستا خێرت ڤێڵدەرز سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنێکی هۆڵەندا و لە دوا هەنگاودایە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی حوکمڕانی داهاتوو و ئەگەری هەیە ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی هۆڵەندا.
سەرکەوتنی لە دەنگدانەکەدا تەنانەت خودی ئەو سیاسەتمەدارە بە ئەزمونە تەمەن 60 ساڵەشی شۆک کردووە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی هۆڵەندا، پارتەکەی ڤێڵدەرز PVV پارتی ئازادیی ئەو پەڕی ڕاستڕەو، لەکۆی 150 کورسی، 35 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. ئەمەش وا دەکات بتوانێت سەرکردایەتی وتووێژەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هۆڵەندا بکات.
ڤێڵدەرز، بە زمانە توندەکەیەوە لە مێژە یەکێکە لە ناسراوترین یاسادانەرانی هۆڵەندا لە ناوخۆ و دەرەوە. سیاسەتە پۆپۆلیستییەکانی و شێوەی قژ و ڕووخساری وای کردووە لەگەڵ ترامپدا بەراورد بکرێت.
بەڵام، بە پێچەوانەی ترەمپ، پێدەچوو قەدەری ئەوە بێت ژیانی خۆی لە ئۆپۆزسیۆنی سیاسیدا بەسەر ببات.
تاکە جارێک کە ڤێڵدەرز لە حوکمڕانی نزیک بووەوە ئەو کاتە بوو کە پشتگیری یەکەم هاوپەیمانی کرد کە لەلایەن مارک ڕوت، سەرۆک وەزیرانی پێشوو لە ساڵی 2010 پێکهێنرا، بەڵام ڤێڵدەرز بە فەرمی پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەی کەمینەکانەوە نەکرد و دوای تەنها 18 مانگ لە پۆستەکەیدا لایدا بەهۆی ناکۆکییەک لەسەر ڕێوشوێنی ئابوری. لەو کاتەوە حزبە سەرەکییەکان خۆیان لێ دوور خستووەتەوە.
لە ئاهەنگی هەڵبژاردنەکانیدا لە باڕێکی بچووک لە گەڕەکێکی چینی کرێکاری لاهای بە لایەنگرانی گوت " PVV دەیەوێت لە پێگەیەکی خەیاڵییەوە کە 35 کورسی هەیە کە بە تەواوی ناتوانرێت لەلایەن هیچ لایەنێکەوە پشتگوێ بخرێت، هاوکاری لەگەڵ پارتەکانی دیکە بکات".
ئایا دەتوانێت هاوپەیمانییەکی سەقامگیر لەگەڵ دوژمنە سیاسییەکانی پێشوودا ئەنجام بدات؟ ئەمە هێشتا نازانرێت.
ئەو سیاسەتمەدارانی سەرەکی دوور دەخاتەوە و قسە توندەکانی دژە ئیسلامیش وایکردووە ببێتە ئامانجی توندڕەوەکان و بووەتە هۆی ئەوەی ساڵانێکە لە ژێر چاودێرییەکی توندی ئاسیشیدا بژێت. ناوبراو وەک قوربانی هەڕەشەی کوشتن لە دادگا ئامادە بووە و بەڵێنی داوە هەرگیز بێدەنگ نەکرێت.
لە ساڵی 2009 حکومەتی بەریتانیا ڕێگەی پێنەدا سەردانی وڵاتەکە بکات و ڕایگەیاندبوو کە مەترسیە بۆ سەر "هاوئاهەنگی کۆمەڵگا و بەو پێیەس ئاسایشی گشتی."
ڤێڵدەرز لەلایەن ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای پەرلەمانەوە، ئەنجومەنی لۆردەکان، بانگهێشتی بەریتانیا کرابوو بۆ ئەوەی فیلمی 15خولەکی خۆی بەناوی "فیتنا" پیشان بدات، کە ڕەخنە لە قورئان دەگرێت وەک "کتێبێکی فاشیستی".
ئەم فیلمە لە ساڵی 2008دا ناڕەزایەتی توندوتیژی لە سەرانسەری جیهانی موسڵمانان بەدوای خۆیدا هێنا بەهۆی بەستنەوەی ئایەتەکانی قورئانی بە گرتە ڤیدیۆییەکانی هێرشە تیرۆریستییەکانەوە.
بۆ بەدەستهێنانی دەنگەکان ئەمجارەیان، ڤێڵدەرز لێدوانەکانی دژە ئیسلامی کەمکردەوە و هەوڵیدا کەمتر سەرنجی لەسەر ئەو شتە بێت کە ناوی دەنێت " داماڵینی ئیسلامی " لە هۆڵەندا و زیاتر تیشکی خستە سەر ڕووبەڕووبوونەوەی پرسە گەرمەکانی وەک کەمیی خانووبەرە، تێچووی قەیرانی ژیان و دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی باش.
سەرەڕای ئەوەش پلاتفۆرمی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی داوای ڕیفراندۆم لەسەر دەرچوونی هۆڵەندا لە یەکێتی ئەوروپا و "وەستانی پەنابەری" و "نەبوونی قوتابخانە و قورئان و مزگەوتی ئیسلامی" دەکات، هەرچەندە شەوی چوارشەممە بەڵێنیدا یاساکانی هۆڵەندا یان دەستووری وڵاتەکە پێشێل نەکات کە ئازادی ئاینی تێدایە.
ڤێڵدەرز بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ببێتە درێژخایەنترین پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هۆڵەندا. لە ساڵی 1998ەوە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانە، یەکەمجار لە لیستی پارتی گەلی ڕاستڕەوی بۆ ئازادی و دیموکراسی بوو پێش ئەوەی واز لە حزبەکە بهێنێت و پارتەکەی خۆی دامەزراند. شەوی چوارشەممە کە لایەنێکی نەرمرەوانەتری نیشان دا، سوپاسی کریستینای هاوسەری کرد بۆ پشتگیرییەکانی کە لەدایکبووی هەنگاریایە.
هەروەها لایەنگرێکی سەرسەختی ئیسرائیلە و بانگەشە بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی هۆڵەندا دەکات بۆ ئورشەلیم قودس و داخستنی پۆستی دیپلۆماسی هۆڵەندا لە ڕامەڵڵا کە شوێنی دەسەڵای فەلەسینییەکانە.
ڤێڵدەرز لەگەڵ ئەوەی بە سیاسەتە توندڕەوەکانی ناسراوە، بە کەسێکی بوێریس دەناسرێت. دوو پشیلەکەی بە ناوەکانی Snoetje و Pluisje ئەکاونتی تایبەت بە خۆیان لە X کە پێشتر تویتەر بووە هەیە و نزیکەی 23 هەزار فۆڵۆوەریان هەیە.