Accessibility links

ئێران کوردێکی خەڵکی بۆکان لە سێدارە دەدات


ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی دووشەممە ئێران سزای لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی سیامەند ئوستوار لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئەردەبێڵ جێبەجێ کرد.

سیامەندی تەمەن 40 ساڵ خەڵکی گوندی "دنگوز"ی سەر بە شاری بۆکان بوو.

هاوکات ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هانا وێڕای پشتڕاستکردنی ئەم هەواڵە ئاماژە بەوە دەکات کە ناوبراو دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەی ئەردەبێڵ زیندانی کرابوو و پاشان لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

وەک ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ئاگایی دەدەن، ناوبراو باوکی دوو منداڵە و هەواڵی لەسێدارەدانی لە ڕاگەیەندنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە تایبەت لە ڕاگەیەندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکومەتە بڵاونەکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG