کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە پاش مشتومڕێکی چەند کاتژمێری، بڕیاری دا وتووێژی زیاتر لەسەر پرۆژەی پەسەندکردنی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ ئەنجام بدات، ئەمەش بووە هۆی زیاتر دوا خستنی ئەو پرۆسەیەی کە ماوەی 18 مانگە هەڵپەسێردراوە.
فوئات ئۆکتای، سەرۆکی کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاند، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو کۆمسیۆن پڕۆژە یاساکە بگەڕێنێتەوە بەرنامەی کاری خۆی، کاتێکی دیاری کراوی بە ڕوونی ڕانەگەیاند.
گفتوگۆی زیاتر لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە دەکرێت بەهۆی ئەوەی تا ئێستا گفتوگۆکانی ئێستای کۆتایی نەهاتووە.