Accessibility links

بلینکن و نەتانیاهۆ لە تەلئەبیب کۆدەبنەوە


\
\

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی 3ی مانگی دە بۆ سێیەمین جار لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس گەیشتە تەلئەبیب و چاوی بە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل کەوت. بلینکن بڕیارە لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی ئیسڕائیلیش کۆببێتەوە بۆ وەرگرتنی دوایین زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو وڵاتە لە غەزە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەم گەشتەدا جەختی لەسەر مافی ئیسڕائیل کردوەتەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆی و داوایشی کردوە شەڕەکە لە ناوچەکەدا تەشەنە نەکات. بلینکن لە سەروبەندی گەشتەکەیدا ڕایگەیاند کە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسڕائیلدا بڕیارە باس لە کەمکردنەوەی زیانە مرۆییەکان لە غەزە بکات.

جەختیشی لە ڕێکاری چارەسەری دوو دەوڵەت ( دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین لە تەنیشت ئیسرائیل) و ئارامی و ئاسایشی سەقامگیرتر لە ناوچەکە کردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها سەردانی ئوردن دەکات بۆ ڕاوێژ لەگەڵ شای ئوردن سەبارەت بە چارەنووسی سیاسی کەرتی غەزە لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە. بلینکن ڕۆژی پێنجشەممە لە سعودیە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیەدا کۆبووەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، سیناتۆرە ئەمەریکاییەکان داوایان لە بلینکن کرد گروپی چەکداریی حوسییەکانی یەمەن بەهۆی هێرشەکانییانەوە بۆ سەر ئیسڕائیل، بخاتەوە نێو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

سەرچاوە/AP

XS
SM
MD
LG