Accessibility links

ئەمەریکا 300 سەربازی زیاتر بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەدەکات


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند 300 سەربازی دیکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەدەکات کە تایبەتن بە پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی و پەیوەندی ئەلیکترۆنی.

پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سێشەممە وتی ئەو سەربازانە لە ئەمەریکاوە ڕەوانەدەکرێن، بەڵام بەرەو ئیسرائیل نابرێن. وتیشی ئامانج لە ناردنی ئەم سەربازانە ئەوەیە توانای هێزەکانی ئەمەریکا لەو ناوچەیە لەو بوارانەدا زیاتربکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە ماوەی مانگی دەدا 27 جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا.

لەوەتای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووەتەوە بەهۆی هێرشەکەی 7 ی مانگی دەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەکەن.

لەشکری ئەمەریکا لای خۆیەوە دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگر و چەند سیستمێکی بەرگری ئاسمانی و نزیکەی 2 هەزار سەربازی مارینز و ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی دیکەی بۆ ناوچەکە ناردووە.

جگە لەوانە، ئەمەریکا نزیکەی 900 سەربازی لە سوریا و 2500 سەربازی لە عێراق هەیە بۆ شەڕی دژی داعش.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG