Accessibility links

ئەمەریکا دەیەوێت وڵاتانی کەنداو هاوکار بن لە ڕاگرتنی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ حەماس


لە دانیشتنێکی بە پەلەی ناوەندی بە ئامانجکردنی دارایی تیرۆریستان (TFTC) لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوە و ئەمەریکا داوای لە هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ بڕینی کۆمەک و بودجەی دەرەکی بۆ حەماس، ئەو ڕێکخراوەی کە لە 7 ی مانگی دە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل ئەنجامدا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا داوای لە وڵاتانی ئەندامی TFTC کرد کە کاریگەریی خۆیان بەکاربهێنن بۆ ئەوەی زیاتر کاربکەن بۆ بڕینی کۆکردنەوەی کۆمەک پارە بۆ حەماس کە کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەکات و نزیکەی 2.3 ملیۆن فەلەستینی تێدایە کە زیاتر لە دوو هه‌فتەتە لەژێر بۆردومانی ئیسرائیلدان.

ئەمەریکا لە ساڵی 1997ەوە حەماس وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن کردووە.

برایان نێڵسن یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لە ڕوانگەی ئێمەوە، هەڵوێست وەرنەگرتن لە دژی بزووتنەوەی حەماس و تیرۆریزمەکەی، خزمەتێکی مەترسیدار بە گەلی فەلەستین دەکات."

دەشڵێت "لە ڕوانگەی داراییەوە بە ڕوونی دەتوانین بزانین کە حەماس بۆتە مایەی تاوسەندنی سەختی ئابووریی دەیان ساڵە لە کەرتی غەززە بە گۆڕینی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵمەتی تیرۆریستی، دەبێت بە ئاشکرا ئەو کارانە شەرمەزار بکەین."

ناوەندی بە ئامانجکردنی دارایی تیرۆریستان (TFTC) پێکهاتووە لە وڵاتانی بەحرەین، کوەیت، عومان، قەتەر، سعودیە، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی و ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG