Accessibility links

ویلایەتێکی ئەمەریکا سکاڵا لەسەر تیک تۆک تۆمار دەکات و دەڵێت  خووی منداڵان تێکدەدات

ویلایەتی یوتا ڕۆژی سێشەممە بووە نوێترین ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵا لەسەر تیک تۆک تۆمار بکات وەک دەڵێت کە گوایە تیک تۆک منداڵان بۆ ئالوودەبوون و ناتەندروستی بەدخووویی سۆشیال میدیا رادەکێشێت.

ویلایەتی یوتا لە سکاڵایەکی یاساییدا دەڵێت تیک تۆک ، منداڵان ڕادەکێشێت بۆ بەسەربردنی چەندین کاتژمێر لە سەر سۆشیال میدیا، سەلامەتی ئەپەڵیکەیشنەکان دەشێوێنێت و بە شێوەیەکی فریودەر خۆی وەک سەربەخۆ لە کۆمپانیای دایک بەناوی بایت دانسی چینی خۆی پیشان دەدات.

سپێنسەر کۆکسی کۆماری و فرمانڕەوای ویلایەتی یوتا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی " ئێمە دەستەوەستان راناوەستین لەودەمەی ئەم کۆمپانیایانە لە گرتنەبەری ڕێوشوێن بە ئەندازەی تەوا و بە ئاکام ناتوانن و منداڵانمان بپارێزن. گوتیشی ئێمە سەردەکەوین لە لێپرسینەوە لە کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا بە هەر ڕێگەیەکی پێویست سەرکەوتوودەبین". داواکارییەکە بۆ ئەو مەبەستە لە دادگای ویلایەتی لە شاری سۆڵت لەیک سیتییەوە تۆمارکرا.

ویلایەتی ئارکانساس و ئیندیانا سکاڵای هاوشێوەیان تۆمارکردووە، هاوکاتی ئەوەی کە دادگای باڵای ئەمەریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا هەوڵەکانی ویلایەتەکان بۆ ڕێکخستنی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای وەک فەیسبووک و ئێکس و تیک تۆک پێشێلی دەستووری ئەمەریکا دەکەن یان نا.

لە دۆزە یاساییەکەدا هاتووە کە نیگەرانییەکانی تەندروستی گشتی لەسكاڵا یاساییەکەی ویلایەتی یوتادا ئاماژەیان پێکراوە. توێژینەوەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو منداڵانەی ڕۆژانە زیاتر لە 3 کاتژمێر لە سۆشیال میدیا بەسەر دەبەن، ئەگەری تووشبوونیان بە خراپی تەندروستی دەروونی دوو هێندە زیاد دەکات، لەوانە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

شۆن ڕێیس لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند "تیک تۆک تایبەتمەندی ئەلگۆریتمەکانی دیزاین کردووە و بەکاری دەهێنێت کە بە وردی ناوەڕۆکی هزری بێکۆتایی دەداتە منداڵان و منداڵەکانمان بە زەحمەت دەتوانن خۆیانی لێدووربخەنەوە . تیک تۆک ئەم تایبەتمەندیانەی دیزاین کردووە بۆ ئەوەی لاسایی ئامێرێکی زیانبەخشی یاریکردن باکاتەوە کە سەرنجی منداڵان رادەکێشێت و ناهێڵێت لێی دووربکەونەوە ."

شۆن ڕێیس گوتی دۆزە یاساییەکە هەوڵدەدات تیک تۆک ناچار بکات هەتا "ڕەفتارە تێکدەرەکانی خۆی" بگۆڕێت، لە هەمان کاتدا غەرامە و سزا دەسەپێنێت بۆ دابینکردنی بودجەی هەوڵەکانی پەروەردە و بە پێچەوانەوە چارەسەرکردنی ئەو زیانانەی کە بەر منداڵانی یوتای گەیاندووە .

هیلاری مەکوەید وتەبێژی تیک تۆک دەستبەجێ وەڵامی ئیمەیڵێکی نەدایەوە کە لێدوانی خۆی لەسەر ئەو دۆزە یاساییەی شۆن ڕێیس بداتەوە .

لە سەرەتای ئەمساڵدا ویلایەتی یوتا بووە یەکەم ویلایەت کە یاسایەکی تێپەڕاند کە ئامانجی سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئەپەڵیکەیشنەکانی سۆشیال میدیای وەک تیک تۆکە لەلایەن منداڵان و نەوجەوانانەوە.

بڕیارە ساڵی داهاتوو یاساکان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوان قەدەغەی دیجیتاڵی بەسەر کەسانی خووار 18 ساڵاندا دەسەپێنن و دەبێت منداڵانی خووار تەمەن 18 ساڵان ڕەزامەندی باوانیان وەربگرن بۆ ئەوەی ناویان تۆمار بکەن بۆ بەکارهێنانی ئەپەڵكیکەیشنەکانی سۆشیال میدیا و هەروەها کۆمپانیاکان ناچار دەکەن تەمەنی هەموو بەکارهێنەران لە ویلایەتی یوتا لە ئەمەریکا پشتڕاست بکەن.

هەروەها داوا لە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیی دەکەن کە ڕێگە بە دایک و باوکان بدەن دەستیان بە هەژماری منداڵەکانیاندا بگات و هەروەها بە پەیامە تایبەتەکانیشدا. ئەم داوایەش نیگەرانی لەلای هەندێک لە داکۆکیکاران لە منداڵان دروست دەکات سەبارەت بە زیانگەیاندنی زیاتر بە تەندروستی دەروونی منداڵان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG