Accessibility links

سەرۆکی کۆمکاری عەرەب داوای کۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنەکانی غەززە دەکات


سەرۆکی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی دووشەممە داوای کۆتایی هێنانی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کەرتی غەززەی کرد و گوتی گەمارۆدانی ئە کەرتی غەززە زیانێکی ئێجگار زۆری مرۆیی دەگەیەنێت بە فەلەستینییەکان.

ئەحمەد ئەبول غیت، سکرتێری گشتی کۆمکارەکە لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دادی عەرەبی لە بەغدا ڕایگەیاند، "داوای دەستبەجێ کۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەت دەکەین بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ دانیشتوان".

ئیسرائیل جەنگی لەگەڵ گروپی ملیتانی حەماسی فەلەستینی ڕاگەیاند ڕۆژێک دوای ئەوەی چەکدارانی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەردا سنووری غەززەیان بەزاند و هێرشێکی چاوەڕواننەکراویان کردە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە 1300 کەسیان بە چەک، بە سوتاندن یان بە چەقۆ کوشت و دەیان کەسیشیان بەبارمتە گرت.

ئەمە کوشندەترین هێرش بوو بۆ سەر ئیسرائیل و پاش ئەوە هەڵمەتێکی بۆردومانی بێوچانی کەرتی غەززەی دەستپێکرد کە گەڕەکەکانی تەخت کردووە و لانیکەم دوو هەزار و 750 کەس کوژراون.

ئەبول غیت وتی گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کە ئاو و خۆراک و کارەبا و سووتەمەنی بڕیوە، "فەلەستینییەکان لە مافە مرۆڤایەتیەکانیان بێبەش دەکات و ڕێگە خۆشدەکات بۆ پاکتاوی نژادی".

XS
SM
MD
LG