Accessibility links

حزبوڵڵا بە مووشەک تانکێکی ئیسرائیلی دەکاتە ئامانج


دوو سەرچاوەی ئەمنی لوبنان ڕۆژی سێشەممە، 10ی مانگی دە ڕایانگەیاند کە گرووپی حزبوڵڵا لە ریگای مووشەکێکەوە، تانکێکی ئیسرائیلی کردوەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە هەلیکۆپتەرێکی ئەو وڵاتە هێرشی کردووەتە سەر بنکەی چاودێری حزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بە هەڵدانی موشەکێکی دژە تانک ئەو گرووپە لە ناو خاکی لوبنانەوە بەرەو ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ئیسرائیل.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە مووشەکەکەی حزبوڵڵا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە،9ی مانگیش باس لەوە کرا کە سوپای ئیسرائیل لە کاردانەوە بە هاتنی کەسانی چەکدار لە خاکی لوبنانەوە بۆ باکووری ئەو وڵاتە، ناوچەکانی باشووری لوبنانیان کردوەتە ئامانج و لە ئەنجامیشدا چوار ئەندامی گرووپی حزبوڵڵاش کوژران .

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG