Accessibility links

ئەمەریکاییەکان یادی ڕۆژی خەڵکی ڕەسەنی ئەمەریکا دەکەنەوە


ڕۆژی خەڵکی ڕەسەنی ئەمەریکا کە پێشتر بە ڕۆژی کۆلۆمبس ناسرابوو لە ساڵی 1971وە بووە بە پشووی فیدڕاڵی تەواوی ئەمەریکا؛ بۆ پیرۆزکردنی دۆزینەوەی ئەمەریکا لەلایەن کریستۆفەر کۆلۆمبسەوە لە ساڵی 1492.

هەموو ساڵێک ئەم پشووە دەکەوێتە دووەم دووشەممەی مانگی 10وە.

گواستنەوەی توندوتیژی و نەخۆشی و نەهامەتیەکانی دیکەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئەو کەسانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە نیوەی خۆرئاوای زەویدا دەژیان، وای کردووە دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ ناساندنی ئەو یادە بکرێتەوە، کە بریتیبوون لە داواکاری هەڵوەشاندنەوەی ناوی ئەو یادە و گۆڕینی بە یادکردنەوەی خەڵکی ڕەسەنی ئەمەریکا.

لەم ساڵانەی دواییدا بیربۆچوونی جیاواز هەبوون کە دەڵێن هاتنی ئەوروپییەکان زیانێکی زۆری بە خەڵکی ڕەسەن گەیاندووە کە لە کیشوەری ئەمەریکادا ژیاون.

لە بەرامبەر ئەو ڕەخنانەدا، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە ساڵی 2012 بڕیارێکی دەرکرد بۆ ئەوەی ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی گەلی ئازاد یادی بکرێتەوە.

ئامانجی بایدن پێشخستنی خزمەت و ڕۆڵی خەڵکی ڕەسەنی ئەمەریکایی بوو، کە ساڵانێکی زۆر لەم کیشوەرەدا ژیاون پێش ئەوەی کریستۆفەر کۆلۆمبەس بگاتە ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG