دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕۆژی یەکشەممە لە تورکیا ڕایانگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری وڵاتەکە ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی نەخشیڤانی ئازەربایجان لەگەڵ هاوتا ئازەرییەکەی، ئیلهام عەلیێڤ کۆدەبێتەوە.
هەردوو وڵاتی هاوپەیمان لە مانگی شەش ڕایانگەیاند دەیانەوێت هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی وشکانی کە لە ڕێگەی نەخشیڤان و ئەرمینیا تورکیا بە خاکی سەرەکی ئازەربایجانەوە دەبەستێتەوە، کە پرۆژەیەکی ئاڵۆزە و کاتێکی زۆریش دەخایەنێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا لەم هەفتەیەدا چەند جارێک پشتیوانی خۆی بۆ سوپای ئازەربایجان دەربڕی.
ئازەربایجان ڕۆژی پێنجشەممە خولی یەکەمی دانوستانەکانی "یەکگرتنەوە"ی لەگەڵ یاخیبووانی ئەرمەن نژادەکان ئەنجامدا، دوای ئەوەی لە وەڵامی هێرشێکی سەربازیی یەک ڕۆژەدا، ڕێککەوتن لەسەر دانانی چەکەکانیان ئەنجام درا.
بەشێک لە شارەزایان پێیان وایە کە ئازەربایجان ئێستا دەتوانێت هەوڵی بەهێزکردنی گەشەپێدانی خۆی بدات و ئۆپەراسیۆنەکانی لە باشووری ئەرمینیا دەستپێبکات بۆ بەستنەوەی خاکەکە بە ناوچەی نەخشیڤان.