Accessibility links

ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی ئۆکرانیا لە ناوچەی پۆلتاڤا


ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا زیانی بە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ناوچەی پۆلتاڤای ناوەڕاست گەیاندووە.

پارێزگاری ناوچەکە دیمیترۆ لونین ڕایگەیاند، کارکردن لە کارگەکە بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە و هیچ ڕاپۆرتێک لە بارەی زیانی گیانی نەبووە.

سێرهی لیساک، پارێزگاری ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک ڕایگەیاند، ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر نیکۆپۆل و سێ قەزای دیکە و زیانی بە پێنج خانوو گەیاندووە.

سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی 17 فڕۆکەی لە کۆی 24 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە ڕووسیا لە هێرشەکەدا بەکاری هێناون خستۆتە خوارەوە.

تانکی ئەمەریکایی

لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە لە میانی کۆبوونەوەی نزیکەی 50 وڵاتی گرووپی پەیوەندیی بەرگری ئۆکرانیا بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ڕادەستکردنی نزیکبوونەوەی تانکەکانی ئەمەریکای لە جۆری M1 Abrams لە ئەڵمانیا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە هاوپەیمانییەکە بەردەوام دەبێت لە هاوکاری سەبازی ئاسمانی و زەمینی بۆ ئەوەی ئۆکرانیا بگەیەنێتە ئەوەی کە لە ئێستادا پێویستی پێیەتی”.

بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی بەرگری بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند کە تانکەکانی ئەمەریکا لە ئێستادا لە ئەوروپان و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دەکەن بە پەڕینەوەیان بۆ ئۆکرانیا.

هێزەکانی ئۆکرانیا لە مانگی شەش دەستیان بە مەشق و ڕاهێنان لەسەر تانکەکانی M1 Abrams کرد.

وە بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا سەرەتای ئەم مانگە بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند نزیکەی 200 سەربازی ئۆکراینی لە ئەڵمانیا بەردەوام دەبن لە مەشق و ڕاهێنان تا ئەو کاتەی تانکەکان ئامادە دەبن بۆ گەیاندن.

بەرپرسانی بەرگری ئەمەریکا پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە تانکەکانی M1 Abrams تا پایز دەگەنە ئۆکرانیا.

XS
SM
MD
LG