Accessibility links

ئەردۆغان لەگەڵ ئیلۆن مەسک کۆدەبێتەوە و داوا دەکات کارگەی داهاتووی تێسڵا لە تورکیا بکاتەوە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا داوای لە ئیلۆن مەسک کردووە کارگەی داهاتووی تێسڵا لە تورکیا بکاتەوە، بەمەش دەبێتە دواترین سەرکردەی جیهان کە ئەو جۆرە داوایە لە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بکات.

ئەردۆغان و مەسک زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان هەم لە تورکیا و هەم لە پەراوێزی کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامداوە و لەوە دەچێت لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی نیویۆرکدا پەرە بە دۆستایەتیی نێوانیان درابێت.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەردۆغان کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمەریکایە، هەروەها باسی لە شیانی هاوکاری نێوان کۆمپانیای سپەیس ئێکسی واڵایی ئاسمانی مەسک و بەرنامەی واڵایی ئاسمانی تورکیا کردووە.

تەلەفزیۆنی تورکیا ڕۆژی دووشەممە نیشانی دا کە مەسک لەگەڵ کوڕە سێ ساڵانەکەی کە لە کاتی دانوستانەکاندا لە باوەشی خۆی دایناوە، دەچێتە ناو ماڵی تورکیا لە نیویۆرک کە باڵەخانەیەکی نوێی بەرامبەر بە باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

نووسینگەی سەرۆکی تورکیا دەڵێت "سەرۆک ئەردۆغان داوای لە تێسڵا کردووە کارگەی حەوتهەمی خۆی لە تورکیا دابمەزرێنێت".

ئاژانسی ئەنادۆڵی دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاندووە، مەسک بە ئەردۆغانی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی "لە گرنگترین کاندیدەکانە" بۆ کارگە نوێیەکە.

هەوڵەکانی لۆبیکردنی ئەردۆغان دوای ئەو هەوڵاکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و پێدرۆ سانچێزی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا دێت.

لە ئێستادا تێسڵا شەش کارگەی هەیە، لەنێویاندا دوو کارگەی دەرەوەی ئەمەریکا کە یەکێکیان لە شەنگەهای کە گرنگی بە بازاڕی ئاسیا دەدات و دووەمیان گرنگی بە فرۆشتنی ئەوروپی دەدات لە نزیک بەرلین.

هەروەها خەریکی دروستکردنی یەکێکە لە مەکسیکە، و پلانی هەیە کارگەیەکیش لە هیندستان بکاتەوە.

XS
SM
MD
LG