Accessibility links

چوارڕیانێکی شاری لۆس ئەنجلس بە ناوی ژن، ژیان، ئازادی دەکرێت


شارەوانی لۆس ئەنجلۆس لەسەروبەندی ساڵیادی مەرگی ژینا ئەمینی بڕیاریدا چوارڕیانێکی ناوچەی وێستوود بۆلیڤار و ڕۆچێستەر ئەڤینۆ بە ناوی ژن، ژیان، ئازادی ناوبنێت.

ساڵی ڕابردوو مەرگی ژینا ئەمینی ئەو کچە کوردەی کاتێک لەلایەن پۆلیسی ئاکار (گەشتی ئێرشاد) ەوە بەهۆی گوایە ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ دەستبەسەرکرابوو، گیانی لەدەستدا، ناڕەزایەتی جەماوەری بەرفراوانی دژ بە ڕژێمی ئێران بە دوای خۆیدا هێنا و بۆ ماوەی چەندین مانگ بەردەوام بوو.

واشنتن و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان کوشتنی ژینایان شەرمەزار کرد.

ماڵپەڕی ئەنجوومەنی شاری لۆس ئەنجلۆس ئاماژە بەوە دەکات کە لە وێستوود بۆلیڤار و ڕۆچێستەر ئەڤینۆ چەندین دوکان و شوێنی بازرگانی ئێرانی هەن و گۆڕینی ناوی چوارڕیانەکە بۆ ڕێزلێنان لە گیانی ژینا ئەمینی بووە.

لە شاری لۆس ئەنجلۆس کە دووەم گەورەترین شاری ئەمەریکایە زیاتر لە 138 هەزار ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئێرانی دەژین.

XS
SM
MD
LG