Accessibility links

بافڵ تاڵەبانی:هەنگاوێک لەپێناو کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوە دەگرینەبەر


بافڵ تاڵەبانی و ئالینا ل. ڕۆمانۆڤسکی
بافڵ تاڵەبانی و ئالینا ل. ڕۆمانۆڤسکی

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشمانی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدا لەگەل ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە. ئەم کۆبونەوەیە ڕۆژێک پاش ئەوەیە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە هەولێر چاوی بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کەوت.

تاڵەبانی لە پۆستێکی فەیسبووکدا لەسەر کۆبونەوەکەی دەڵێت " دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەری دەستووری و سیاسییانەی کێشەکان کرایەوە بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەک بێت و سەقامگیریی ناوچەکە پارێزراوبێت."

هەروەها دەشڵێت " پەرۆشیی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ناکرێت گوزەرانی خەڵک و شایستەداراییەکان بە بابەتە سیاسییەکانەوە ببەسترێتەوە، چونکە ژیانی خەڵکەکەمان زۆر لەوە گەورەترە کە بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان و هەموو هەنگاوێکیش لەپێناو کۆتاییهێنان بەو دۆخە نەخوازراوە دەگرینەبەر."

ڕۆژی سێشەممە ئالینا ڕۆمانۆڤسکی لەو هەولێر بە جیا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێم نیچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانیدا کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکاندا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، پرسی ئابوری و یەکڕیزی کورد و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کران.

XS
SM
MD
LG