Accessibility links

پوتن: فڕۆکەی ئێف 16ی ڕۆژئاوا جەنگ درێژ دەکاتەوە


ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێدانی فڕۆکەی ئێف 16 بە ئۆکرانیا لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا، ناتوانێت دۆخی جەنگ بگۆڕێت.

لە کۆڕێکی ئابووریدا پوتن ڕایگەیاند کە باوەڕ ناکات فڕۆکەی ئێف 16 دۆخێکی جیاواز لە جەنگەدا دروست بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد فڕۆکەی ئێف 16 دەدەن بە ئۆکرانیا. ئایا ئەمە هیچ دەگۆڕێت؟ "من وای بۆ ناچم". بەڵکو تەنها دەبێتە هۆی دروستبوونی ململانێی زیاتر”.

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند ڕۆژانە نزیکەی هەزار بۆ هەزار و 500 هاووڵاتی ڕووسیا خۆبەخشانە دەچنە ناو سوپاوە.

بە گوتەی پوتن، لە ماوەی 6 بۆ 7 مانگی ڕابردوودا 270 هەزار کەس پەیوەندیان بە سوپاوە کردووە.

سیاسەتمەدار دیمیتری مێدڤێدێڤ سەرەتای ئەم مانگە ڕایگەیاند کە 280 هەزار کەس خۆبەخشانە پەیوەندییان بە سوپاوە کردووە.

لە ماوەی ڕابردوودا و دوای پەسەندکردنی لە لایەن واشنتنەوە، دانیمارک و هۆڵەندا بەڵێنیاندا، دەیان فڕۆکەی جەنگی ئێف16 بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG