بە ملیۆنان زیارەتکار ڕۆژی چوارشەممە لە مەزاری ئیمام حسێن لە شاری پیرۆزی کەربەلا لە عێراق کۆبوونەوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن کە یەکێکە لە گەورەترین کۆبوونەوە ئاینییەکانی جیهان.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئەم بۆنەیە کە لەژێر ڕێوشوێنی ئاسایشی تونددا بەڕێوەچوو، ئەمساڵ نزیکەی 22 ملیۆن کەسی کۆکردەوە.
کاربەدەستێکی باڵای ئاسایشی بە ئاژانسی هەواڵی ئرنای ئێرانی ڕاگەیاند، لەم ساڵدا چوار ملیۆن کەس لە ئێرانەوە هاتوون بۆ بەشداری لە مەڕاسیمی چلەی ئیمان حوسێن، کە بە بەراود بە ساڵی ڕابردوو سێ ملیۆن کەس زیادی کردووە.
ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن ڕێوڕەسمێکی گەورەی شیعەکانە کە زۆرینەی عێراق و ئێران پێکدەهێنن.
مەزارگەی ئیمان حوسێن و عەباس لە شاری کەربەلای عێراق شوێنێکی پیرۆزی شیعەئاینزاکانی جیهانە. ئەو کەسانەی کە بۆ زیارەت چوو بوون بە ئازادانە شیوەنی خۆیان بۆ یادی ئیمام حوسێن دەربڕن.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کەربەلای کرد و ڕایگەیاند " حکومەت هەموو تواناکانی خۆی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان تەرخان کردووە."
هەروەها ستایشی ئەو خۆبەخشانەی کرد لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق، وەک نەریتێک خەرجی بۆ ئەم بۆنەیە کۆدەکەنەوە، هەروەها ئەو شوێنانەی کە خواردن و خواردنەوەی بێ بەرامبەر بە درێژایی ڕێگاکان پێشکەش بە زیارەتکاران دەکەن.
سەرچاوە: فرانس پرێس