Accessibility links

تایوان دەڵێت فشارە سەربازییەکانی چین دژی دوورگەکە بەردەوامن


وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 20 فڕۆکەی هێزی ئاسمانی چینییان بینیوە هاتوونەتە ناو ناوچەی بەرگری ئاسمانی تایوانەوە، هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەریشییان تێدا بووە کە بەسەر کەناری ڕۆژهەڵاتی تایواندا فڕیون.

تایوانی دیموکراتخواز کە چین بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت، ماوەی سێ ساڵە ڕووبەڕووی فشارە سەربازییەکانی پەکین بووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری تایوان وتی فڕۆکەکان لە جۆری سو – 30 و جەی – 10 فڕۆکەی دژە ژێرئاوگەڕ بوون.

بەپێی ئەو نەخشەیەی وەزارەتی بەرگری تایوان خستوویەتییە ڕوو، هەندێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە شەڕکەرەکانی چین هێڵی ناوەندی تەنگەی تایوانییان بەزاندووە، کە پێشتر هێڵێکی نافەڕمی بووە و چین و تایوانی لە یەک جیادەکردەوە، بەڵام لە ساڵی ڕابردووەوە چین بەردەوام ئەو هێڵەی بەزاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG