نێوەندی کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان CDC ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.
CDC لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە پێشتر تویتەر بوو، ڕایگەیاند جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە بە BA.2.86 ناسراوە و تا ئێستا لە ئەمەریکا و دانیمارک و ئیسرائیل دەرکەوتووە.
"زانیارییەکان لەسەر جۆری BA.2.86 پەرەدەسەنن و ڕێنماییەکانی CDC سەبارەت بە چۆنیەتی خۆپاراستن لە COVID-19 وەک خۆی دەمێنێتەوە".
هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە ڕایگەیاند گۆڕانکاری زۆر لە BA.2.86 ڕوویداوە و دەڵێت جۆرەکە لە ژێر چاودێریدایە.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند تا ئێستا چەندین حاڵەت لەم جۆرە نوێیە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتە جیاوازەکاندا تۆمارکراون.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز