Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: لە هێرشێکی پەکەکەدا 6 سەربازی تورکیا کوژراون  


وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە ڕۆژی چوارشەممەوە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی پەکەکە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 6 سەرباز.

هێرشەکەی پەکەکە لەو ناوچەیە بووە کە سوپای تورکیا ساڵێک لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنێکی دەستیپێکردووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا هەڕەشە دەکات و دەڵێت " هێزە قارەمانەکانی لەشکری تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر مۆڵگەی تیرۆرستان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگی – قفڵ."

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایشیگەیاند، 4 چەکداری پەکەکە لە هێرشەکەدا کوژراون، "لە نێویاندا داڕێژەری هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممە".

ئاژانسی هەواڵی فراتی نزیک لە پەکەکە، ڕۆژی پێنجشەممە لە زاری هێزەکانی پاراستی گەلە (هەپەگە)وە بڵاوی کردووەتەوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە گشتی 32 سەربازی تورکیا لەلایەن گەریلاکانەوە کوژراون.

XS
SM
MD
LG