سینەماکارانی هۆلیوود نیگەرانن لە بەکارهێنانی هاوشێوەکانیان لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بووەتە خاڵی سەرەکی لە نیگەرانییەکانی سینەماکارانی هۆلیووددا. لەگەڵ ئەوەی پاراستن و قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە پێشکەش کراوە لەو شوێنانەی کە تەکنەلۆژیا نوێیەکە بەکاردەهێنرێت، بەڵام هێشتا ترسیان هەیە هاوشێوەکانیان بەبێ ڕەزامەندی ئەوان بەکاربهێنرێت و دەستکاری بکرێت.