ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینە یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) کردووە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی تاران بکات.
لە مانگی چواری ئەمساڵدا، ئێران بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2016ەوە باڵیۆزی خۆی لە ئیمارات دەستنیشانکرد، ئەمەش لە کاتێکدایە ئێران و وڵاتانی کەنداو پەیوەندییەکانی نێوانیان ڕێکدەخەنەوە.
میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب کە زیاتر لە سەدەیەکە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا هەیە، لە ساڵی 2019 دوای هێرشەکان بۆ سەر ئاوەکانی کەنداو و پێگەکانی وزەی عەرەبستانی سعودیە، دەستی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران کردەوە.
میرنشینەکە لە مێژە یەکێکە لە پەیوەندییە سەرەکییەکانی ئێران لەگەڵ جیهانی دەرەوە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز