Accessibility links

میسر لەسەر سوتاندنی قورئان بانگهێشتی باڵیۆزی دانیمارک دەکات


وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوتاندنی قورئان بانگهێشتی باڵیۆزی دانیمارکی کردووە.

ڕۆژی سێشەممە پێنج کەس قورئانێکیان لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی میسر لە کۆپنهاگن سوتاند، ئەمەش سێهەم ڕووداوی لەم جۆرەیە لە دانیمارک لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ڕوودەدەن، دوای سوتاندنی قورئان لە سوید کە نیگەرانی و توڕەیی موسڵمانەکانی لە سەرانسەری جیهان بە دوای خۆیدا هێنا.

وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند " میسر داوای لە دەسەڵاتدارانی دانیمارک و وڵاتانی دیکە کردووە کە هاوشێوەی ئەم ڕووداوەیان تێدا ئەنجام دراوە، ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو جۆرە کارانە بە یەکجاری."

دانیمارک و سوید لای خۆیانەوە سەرکۆنەی سوتاندنی قورئانیان کردووە.

ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG