Accessibility links

خانمە یاریزانێکی شەترەنجی ئێرانی کە بەبێ حیجاب بەشداری لە پێشبڕکێیەکی جیهانیدا کردبوو ڕەگەزنامەی ئیسپانی پێدەدرێت


 یاریزانێکی شەترەنجی ئێرانی کە بەبێ حیجاب بەشداری لە پێشبڕکێیەکی جیهانیدا کردبوو ڕەگەزنامەی ئیسپانی پێدەدرێت
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:07 0:00

ئیسپانیا ڕایگەیاند، هاووڵاتینامەی داوە بەو یاریزانە ئێرانییەی کە بەبێ حیجاب بەشداری لە پێشبڕکێی جیهانی شەترەنجدا کردبوو و لە مانگی یەکدا ڕووی لە ئیسپانیا کرد.

سارا سادات خادم ئەلشەریعە، ناسراو بە سارا خادم، لە کۆتاییەکانی مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو بەبێ حیجاب بەشداری پێشبڕکێی جیهانی شەترەنجی لە کازخستان کرد و بە پێی یاسای حیجابی زۆرەملێی ئیسلامی ئێران ئەو کردارەی ڕێگەپێنەدراو بوو، پاش بەشداری کردنەکەی هۆشداری پێدرا ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ ئێران دەستگیر دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان لەسەر مەرگی ژینا ئەمینی سەرانسەری ئێرانی گرتبووەوە. ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی سەقز لە مانگی 9 ی ساڵی ڕابردوو بەهۆی گوایە ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرملێ لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە دەستگیرکرا و پاشان لە دەمی دەستبەسەریدا گیانی لەدەستدا.

سارا خادمی تەمەن 26 ساڵ بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، هیچ پەشیمان نییە لە پشتیوانیکردن لە بزووتنەوەی ناڕەزایەتییەکان لە دژی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی.

ڕۆژنامەی فەرمی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کرد، کابینەی حکومەت ڕۆژی سێشەممە "بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تایبەتی" دۆسیەکە ڕەزامەندی لەسەر پێدانی هاووڵاتینامە بەم خانمە دەربڕیوە.

ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG