چاوی واشنتۆن: قەیرانی ڤاگنەر لە ڕووسیا
یەفگینی پریگۆژین سەرکردەی تۆڕی ڤاگنەر، کە بە چێشت لێنەرەکەی پوتنیش ناسراوە، هاوکاتی پێشڕەوییەکانی بەرەو مۆسکۆ دەیووت هەر کەسێک بەرەنگاری چەکدارەکانی ببێتەوە ئەوا وەک مەترسییەک لێی دەڕوانرێت و دەستبەجێش دەکوژرێت. ئەم هێزە تایبەتەی ڤلادمیر پوتن پێکیهێناوە لە زۆر وڵات و ناوچەی جیهاندا ئامادەیی هەبووە و کاریشی کردووە.