ئێران دەڵێت هێزەکانی ڕۆژی پێنجشەممە هەواڵیان داوە ڕێگری بکەن لە کەشتییەکی نەوتهەڵگر کەگوایە دەستی هەبووە لە پێکدادانێکدا، ئەمەش دوای ئەوەی هێزی دەریایی ئەمەریکا ئێرانی تۆمەتبارکرد بەوەی هەوڵیداوە دەستبگرێت سەسەر کەشتییەکەیدا.
سوپای ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند دوو هەوڵی هێزی دەریایی ئێرانیان پوچەڵکردووەتەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی تانکەری بازرگانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای عوماندا ، کە لە حاڵەتێکیاندا ئێرانییەکان تەقەیان لە تانکەرەکە کردووە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، خزمەتگوزارییە دەریاییەکان لە ئێران ڕایگەیاندووە، یەکێک لە دوو تانکەرەکە کە ئاڵای باهامایەی پێوەبووە، لەگەڵ کەشتییەکی ئێرانیدا بەیەکیان داداوە و پێنج ئەندامی تیمی کەشتییەکە بە سەختی برینداربوون.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێکدادانەکە ڕۆژی سێشەممە ڕوویداوە و زیانی لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی ژێرئاوکەوتنی کەشتییە ئێرانییەکە.
ئیرانا دەشڵێت کەشتیی ڕیچمۆند ڤۆیجەری کە ئاڵاکەی بەهامای پێوە بووە "بەبێ گوێدانە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی دەریایی بەردەوام بوو لە ڕێگاکەی" ئاژانسەکە دەشڵێت فەرمانی دادگا بۆ هێزی دەریایی ئێران دەرچووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە.
ئێران باسی لەوەش کردووە کە ئەو بابەتەی ئاراستەی شانشنی عومان کردووە لە کاتێکدا نێوەندگیری دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمەریکای کردووە .
سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممەش هەوڵێکی ئێران پووچەڵکراوەتەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتیی TRF Moss کە ئاڵای دوورگەکانی مارشالی پێوەبوو، سێ کاتژمێر پێش ڕووداوەکەی کەشتی ڕیچمۆند ڤۆیەجەر تێیدابوو.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەردوو حاڵەتەکەدا، ئێرانییەکان دوای دەرکەوتنی کەشتییەکی هێرشبەری ئەمەریکی لە شوێنی ڕووداوەکە ڕۆیشتن.
لە مانگی چواردا ئێران لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستی بەسەر دوو تانکەردا گرت لە ئاوەکانی ناوچەکەدا.
سەرچاوە: فرانس پرێس