Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی لە ئاسمانی سوریا لەلایەن فڕۆکەکانی ڕووسیاوە هەراسانکراون


سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند، گروپێک لە سێ فڕۆکەی جەنگی ڕووسیایی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ی ئەمەریکاییان هەراسان کردووە لە کاتێکدا ڕۆژی چوارشەممە لە ئەرکێکدابوون دژ بە ئامانجەکانی داعش لە سوریا.

ژەنەڕاڵ ئاڵێکس گرینکۆویچ، فەرماندەی هێزی 9ی ئاسمانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند فڕۆکە ڕووسیاییەکان بڵێسەی پەیوەست بە پەرەشوتەکانیان لەبەردەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکادا خستووەتە خوارەوە، ئەمەش فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ناچارکردووە هەنگاوی نادروست بگرنەبەر.

گرینکۆویچ هەروەها گوتیشی یەکێک لە فڕۆکەوانە ڕووسیاییەکان لەبەردەم فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەواندا نمایشی کردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای بەڕێوەبەری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە هەبووە بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەکە بە سەلامەتی.

گرینکۆویچ لە بەیاننامەیەکدا دەشڵێت " داوا لە هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا دەکەین ئەم ڕەفتارە نابەرپرسانەیان ڕابگرن و پابەندبن بەو پێوەرانەی لە هێزێکی ئاسمانی پیشەیی چاوەڕوان دەکرێت تا بتوانین سەرنجمان بخەینەوە سەر شکستی هەمیشەیی داعش."

سوپای ئەمەریکا ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ڕووداوەکە لە کوێی سوریا ڕوویداوە.

نزیکەی 900 سەربازی ئەمەریکایی بۆ ڕاوێژکاری و هاوکاریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرکردایەتی کورد لە شەڕی شکستپێهێنانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا، جێگیرکراون.

XS
SM
MD
LG