Accessibility links

گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا لە ئێران 354 کەس لەسێدارە دراون


گروپێکی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا لانیکەم 354 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون و ئەم ژمارەیەش زۆر زیاتر بووە بەراورد بە ساڵی 2022.

ڕێخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ تارانیان تۆمەتبار کردووە بە زیادکردنی بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان بۆ بڵاوکردنەوەی ترس لە نێو کۆمەڵگەدا لە دوای ئەو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەی کە لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوودا پاس مەرگی ژینا ئەمینی سەری هەڵدا.

ڕێژەی لەسێدارەدانەکان %36 زیادی کردووە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە نەرویجە دەڵێت354 کەس لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023 کە هەتا 30 مانگی شەشی تێدایە، لە ئێران لەسێدارە دراون و ئەمەش بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022 کە 261 کەس لە سێدارە درابوون بە ڕێژەی لەسدا 36 زیادی کردووە.

بە جەختکردنەوە لەسەر نیگەرانییەکان لەوەی کە نەتەوە غەیرە فارسەکان بە شێوەیەکی زیاتر کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی لەسێدارەدانەکانەوە. هەروەها دەشڵێت لە %20ی هەموو لەسێدارەدانەکان ئەندامانی کەمینەی بەلووچی سوننە بوون.

ڕێکخراوەکە دەشڵێت 206 کەس بە هۆی تۆمەتەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان لەسێدارە دراوەن کە ئەمەش بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر بە بەراورد لەگەڵ هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەش ژن لەنێو ئەو کەسانەدان کە لەو ماوەیەدا لەسێدارە دراون لەکاتێکدا دوو پیاو بە بەرچاوی خەڵکەوە لەسێدارە دراون.

مەحموود ئەمیری-مغدام، بەڕێوەبەری IHR ( ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران) دەڵێت " سزای لەسێدارەدان بۆ دروستکردنی ترسی کۆمەڵگا و ڕێگریکردن لە ناڕەزایەتی زیاتر بەکاردەهێنرێت. "

IHR لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایگەیاندبوو کە ئێران لە ساڵی 2022دا 582 کەسی لەسێدارە داوە کە بەرزترین ئامارە لە ساڵی 2015ەوە لە کۆماری ئیسلامیدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئێران لە دوای چین دووهەم وڵاتە کە زۆرترین کەسی تێدا لەسێدارە دراوە.

دەسەڵاتدارانی ئێران حەوت پیاویان لە دۆسیەکانی پەیوەست بە ناڕەزایەتییەکان لەسێدارەداوە و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە لانیکەم حەوت کەسی دیکە کە لەسەر خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون، مەترسی لەسێدارەدانیان زۆرە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG