وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕەخنەی توندی لە فەرەنسا گرت بەهۆی میوانداری کردنی کۆبونەوەی گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کە تاران بە "تیرۆرست" ناودێری.
ڕۆژی شەممە، موجاهدینی خەلق ئێران، کە بنکەکەی لە ئەلبانیایە، لە دەرەوەی پاریس کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، لە کاتێکدا هەزاران لایەنگرانی ئەو گرووپە لە ناوەندی پایتەختی فەرەنسا کۆببونەوە.
مایک پێنس جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد کە پۆلیسی فەرەنسا سەرەتا قەدەغەی کردبوو.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی دووشەممە لە تویتێکدا، بڕیارەکەی حکومەتی فەرەنسا بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەکەی، "بە توندی ئیدانە" کرد.
کەنعانی لە بەیاننامەیەکی جیادا گوتی "لەبری قەرەبووکردنەوەی هەڵە گەورەکانی ڕابردوو لە پشتیوانیکردن لە بکوژانی گەلی ئێران. دەوڵەتمەدارانی فەرەنسا گۆڕەپانی کۆبوونەوەی تیرۆریستان دابین دەکەن."
"ناوبراو داوای لە حکومەتی فەرەنسا کرد لەبری ئەوەی "پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستییەکان" بکات، "گوێ لە داخوازییەکانی" گەلەکەی خۆی بگرێت.
فەرەنسا تووشی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی توندوتیژی شەقامەکان بووە بەهۆی تەقەکردنی کوشندە لەلایەن پۆلیسەوە لە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بە ڕەچەڵەک جەزائیری.
موجاهدینی خەلق لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لە ئێران دوورخراوەتەوە. لە ساڵی 2013وە ئەلبانیا لەسەر داوای واشنتۆن و نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر وەرگرتنی ئەندامانی گروپەکە و لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا هەزاران کەس لەوێ نیشتەجێ بوون.
مانگی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی ئەلبانیا هەڵیانکوتایە سەر کەمپەکەیان لە کاتێکدا کە گومانی ئەوە دەکرێت ئەو گروپە هێرشی ئەلیکترۆنی دژی دامەزراوە بیانییەکان ڕێکخستبێت.
موجاهدینی خەلق ئاماژەی بەوە کردووە، پۆلیسی ئەلبانیا لە کاتی هەڵمەتەکەدا دەستی بەسەر 200 کۆمپیوتەریاندا گرتووە، کە لەلایەن ئێرانەوە بە "جێگای دەستخۆشی" ستایشی کراوە.
سپێهر خەلاجی سەرۆکی ئەنجومەنی زانیاری حکومەتی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئێران بەشێک لەو هارد دیسکانەی لەلایەن ئەلبانیا دەستی بەسەردا گیراوە پێگەیشتووە و لە ئێستادا کار لەسەر وەرگرتنەوەی داتاکان "لە ئارادایە".
لە شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی 1979دا، موجاهدینی خەلق پاڵپشتی ئایەتوڵڵا ڕوحوڵڵا خومەینی کرد کە دژ بە شا بەڵام پێش ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتە نوێیەکان بکەوێتە کار و لەو کاتەوە هەوڵی ڕووخاندنی حکومەتیان داوە.
دواتر ئەو گرووپە بەرەو عێراق هەڵاتن و لە شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵانی 1980-1988دا لایەنگری سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشووی عێراقی کرد.
سەرچاوە: فرانس پرێس