Accessibility links

ئولاف شۆڵز داوا دەکات لە لوتکەی ناتۆدا سەنگ بخرێتە سەر بەهێزکردنی ئۆکرانیا


ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە سەرکردەکانی ناتۆ کرد کاتێک لە مانگی حەوتدا لە ڤیلنیۆس کۆدەبنەوە، سەرنج بخەنە سەر بەرزکردنەوەی توانای شەڕکردنی ئۆکرانیا لە میانی هێرشە بەرپەرچدانەوە بەردەوامەکانیدا بۆ سەر ڕووسیا.

شۆڵز وتی پرسیارێکی سەرەکی کە دەبێت لە کۆبوونەوەکەدا لە 11 و 12ی حەوت تاوتوێ بکرێت پەیوەندی داهاتووی ئۆکرانیا و ناتۆ دەبێت.

شۆڵز لە بەرلین بە یاسادانەرانی وت، پێویستە بە وریاییەوە لە دۆخی ئێستا بڕوانین، ئاماژەی بەوەشکرد، کیێڤ "خۆی ڕایگەیاندووە کە پرسەکەی ئەندامێتی ناتۆ نییە لەکاتێکدا ڕووسیا شەڕ لە دژی ئۆکرانیا ئەنجامدەدات".

گوتیشی "هەر بۆیە دەڵێم ئێمە لە ڤیلنیوس سەرنجمان لەسەر ئەو شتە بێت کە ئێستا لە پێشینەی کارێکی ڕەهایە، واتە بەهێزکردنی هێزی شەڕکەری ئۆکرانیا."

هاوکات، شۆڵز وتی ئەڵمانیا لەگەڵ گروپی حەوت و هاوبەشەکانی یەکێتی ئەوروپا و هەروەها کیێڤ کاردەکات بۆ "بەڵێننامەی ئاسایشی کاریگەر و درێژخایەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمانە دڵنیای دەدەن لەوەی ئۆکرانیا پشتیوانی سەربازی بەردەوام و هەروەها هێزی ئابووری پێویست بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر دەستدرێژی ڕووسیا بەدەستبهێنێت.

شۆڵز هەروەها داوای لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد، پێش کۆبوونەوەی ڤیلنیوس، کۆتایی بە دژایەتییەکانی لەگەڵ هەوڵەکانی سوید بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ بهێنێت.

شۆڵز بە ڕۆژنامەی بۆندستاگی ڕاگەیاندووە، پێویستە سوید وەک هاوپەیمانێکی نوێی ناتۆ "لە سەر مێزی لوتکەکە دابنیشێت".




XS
SM
MD
LG