Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی چین دەکات


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی گەشتێکی فەرمی بۆ چین دەکات، ئەمەش ئەوە گەشتەیە کە لە مانگی دوو و پاش ئەوەی باڵۆنێکی سیخوڕی چینی گومانلێکراو بە ئاسمانی ئەمەریکادا فڕی، دواخرا. بەڵام چاوەڕوانیەکی کەم هەیە کە ئەم گەشتەی بلینکن بتوانێت پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان هەردوو وڵات باش بکاتەوە.

بلینکن دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا لەوەتای ساڵی 2018 وە سەردانی چین بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە گوتی "لەکاتێکدا لە پەکین دەبێت، وەزیری دەرەوە بلینکن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری گەلی چین (PRC) کۆدەبێتەوەو تیایدا باس لە گرنگی پاراستنی هێڵە کراوەکانی پەیوەندی دەکات بۆ بەڕێوەبردنی بەرپرسیارانەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین. هەروەها باس لە نیگەرانییە دوولایەنەکان، بابەتە جیهانی و ناوچەییەکان و ئەگەری هاوکارییەکان لەسەر ئاستەنگە هاوبەشەکان دەکات."

لە تویتێکدا، بلینکن وتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین قین گانگ باسیان لە " هەوڵە بەردەوامەکان بۆ هێشتنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی و پرسە دوولایەنی و جیهانییەکان کردووە."

بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا ڕایانگەیاندووە، ئەو بابەتانەی کە لە کۆبوونەوەکانی بلینکن لە 18-19ی شەش لە پەکین لە کارنامەی سەرەکیدا بوون، بریتین لە ئاسایشی ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، گۆڕانی کەشوهەوا، سەقامگیری ئابووریی گەورەی جیهانی، ئەمەریکییەکان کە بە هەڵە لە چین دەستگیرکراون، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان خەڵکی ئەمەریکا و چین.

XS
SM
MD
LG