Accessibility links

ئیسرائیل دەڵێت کێشەی نییە لەگەڵ ڕێککەوتنێکی بچووکی نێوان ئەمەریکا و ئێراندا


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی سەبارەت بە وردەکارییەکانی "ئەگەری ڕێککەوتنێکی بچووکی نێوان ئەمەریکا و ئێران" ئاگادار دەکاتەوە.

نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە "رێککەوتنێکی بچووک" بۆ ئیسرائیل جێگای قبوڵ کردنە، بەڵام زیاتر لەوە هیچ رێککەوتنێکی دیکە قەبووڵ ناکرێت.

میدیاکانی ئیسرائیل ڕۆژی سێ شەممە،14ی مانگی شەش ئەگەری ڕازیبوونی ئیسرائیلیان بە ڕێککەوتنێکی بچووکی نێوان ئێران و ئەمەریکا ڕاگەیاند.

چەند ئەندامێکی پەرلەمانی ئیسرائیل کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، بە میدیاکانی ئەو وڵاتەیان ڕایانگەیاندووە کە ناتانیاهۆ لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا کە بۆ ماوەی سێ کاتژمێری خایاندووە، ڕایگەیاندووە کە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی نییە، بەڵکو بۆ ڕێککەوتنێکی بچووکە کە ئیسرائیل دەتوانێت ئەوە قەبووڵ بکات.

لە دیدارەکەی ناتانیاهۆ کە لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنەکانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی پارلەمانی ئەو وڵاتە ئەنجامدرا، نەتانیاهۆ ئەو ڕێککەوتنەی زۆر بە گرنگ نەزانیوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردوەتەوە کە "ئەو ڕێککەوتنە بچووکە" جیاوازە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 کە دواتر لە ساڵی 2018بە واژۆی دانۆڵد ترامپ، ئەمەریکا لێی کشایەوە.

ئەو ڕێککەوتنە بچووکە کە ناتانیاهۆ باسی کردووە چەند مەرجێک لەخۆ دەگرێت، یەکێک لە مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتنە ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی پیتاندنی یۆرانیۆم لە سەرووی 60% ڕابگرێت. لەبەرامبەریشدا ئەمەریکا سەروەت و سامانی سڕکراوی ئێران ئازاد دەکات.

هەروەها به پێی ئه م ڕێککەوتنە، زیندانیانی هەر دوو وڵات ئاڵوگۆڕ ده کرێن.

XS
SM
MD
LG