Accessibility links

پاش هەڵبژاردنەکانی تورکیا نرخی لیرە دەگاتە نزمترین ئاست بەرامبەر بە دۆلار


دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە نرخی لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستێکی نوێ لە بەرامبەر دۆلاردا دابەزی.

نرخی دراوەکە کە ماوەیەکە هەتا دێت زیاتر دادەبەزێت بەڵام پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لەلایەن بانکی ناوەندییەوە جێگیرکرابوو، لە سەدا پێنج دابەزی و گەیشتە بە 22.77 لیرە بەرامبەر یەک دۆلار.

ئەردۆغان ڕۆژی شەممە سوێندی یاسایی خوارد، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی گەڕی دووهەمی سەرۆکایەتی لە 28 ی پێنجدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و کابینەیەکی نوێی پێکهێنا کە و تیایدا سیاسەتمەدار مەهمەت سیمسەکی وەک وەزیری دارایی دەستنیشانکرد.

ئەو ئابوریناسە بە دژایەتیکردنی ڕێبازە نامۆکانی ئەردۆغان ناسراوە.

لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2015 وەزیری دارایی بووە و تا ساڵی 2018 جێگری سەرۆک وەزیران بووە بۆ کاروباری ئابووری، بەڵام دەستی لەکارکێشایەوە پێش ئەوەی لەو ساڵەدا نرخی لیرە بشکێت.

سەرچاوە: فرانس پرێس


XS
SM
MD
LG