ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دادگاییکردنی "ساختەی" نیلوفەر حامدی و ئیلاها محەمەدی شەرمەزار کرد. ئەو ڕێکخراوە دەڵێت، پێویستە ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە دەستبەجێ ئازاد بکرێن لەبری ئەوەی سزابدرێن.
جانەتەن داگەر، بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوەکە دەڵێت "حامدی و محەمەدی بوونەتە سیمبولی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی ئێران کە لە سەرانسەری جیهاندا بە دروشمی "ژن-ژیان-ئازادی" دەنگی دایەوە".
هەردوو ڕۆژنامەوان لە پاش هەشت مانگی دەستبەسەرکردنیان دادگایی کردنیان لە ڕۆژی 29 ی 30 ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو و ڕووبەڕووی تاوانەکانی " پیلانگێڕی و سەرهەڵدان دژی ئاسایشی نیشمانی" و " پوپاگەندەی دژ بە دەوڵەت" کراونەتەوە. ئەمانەش ئەو تۆمەتانەن کە دەشێت سزای مەرگی لەسەر بدرێت.
ڕۆژی سێشەممە ، محەمەد حسێن ئاجۆرلو، هاوسەری نیلوفەر حامدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی ئەم دادگا داخراوە بە سەرۆکایەتی ئەبوئەلقاسم سەلەواتی "کەمتر لە دوو کاتژمێری خایاندووە" و، جگە لەوەی "رێگە بە ئەندامانی خێزانەکەیان نەدراوە ئامادەبن هەروەها پارێزەرانی دۆسیەکەش دەرفەتیان نەبوو بەرگری بکەن."
هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە نیلوفەر هەموو تۆمەتەکانی کە رووبەڕووی کراوەتەو ڕەت کردووەتەوە.
نیلوفەر حامدی، زیندانیکراو لە خولی یەکەمی دادگاییکردنەکەدا کە لە لقی 15ی دادگای شۆڕش بەڕێوەچوو، "هەموو تۆمەتەکانی" ڕەتکردەوە.
ئەو پەیامنێری ڕۆژنامەی شارقە کە دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەی سەبارەت بە مەرگی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کراو و تا ئێستاش لە زینداندایە.
ئیلاها محەمەدی ڕۆژنامەوانی ئێرانی بۆ ڕۆژنامەوی هەم مهان کاری دەکرد و پاش مەرگی ژینا ئەمینی چوو بۆ سەقز بۆ ڕووماڵکردنی مەڕاسیمی بەخاکسپاردنەکەی ئەو لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لە هێرشەکانی پۆلیس کردبوو لە کاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەکە.
لە 2ی مانگی 5 هەردوو ڕۆژنامەنووس خەڵاتی ساڵی 2023ی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانیان لەگەڵ ڕۆژنامەوان و چالاکوان نەرگز محەمەدی پێبەخشرا کە ئەوەیش لە زینداندایە. گۆڤاری تایمس هەردوو ڕۆژنامەوانی لە لیستی 100 کاریگەرترین مرۆڤەکانی جیهان بۆ ساڵی 2023 دانابوو.
پەیامنێرانی بێسنوور دەڵێت " ئەوەی کە نیلوفەر حامدی و ئیلاهێ محەمەدی نەیانتوانی تەنانەت چەند ڕۆژێک پێش دادگاییکردنیان، پارێزەرەکانیان ببینن، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەمە گاڵتەجاڕی دادپەروەرییە کە تاکە ئامانجی شەرعیەتدانە بە گۆشەگیریی ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە."
هەروەها ڕێکخراوەکە دەشڵێت "داوای ئازادکردنی دەستبەجێیان دەکەین."