Accessibility links

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا

١٨:٢٨ ٢٨.٥.٢٠٢٣

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا

هەڵبژاردنەکانی تورکیا کۆتاییهات و بنکەکانی دەنگدان داخران و لە ئێستادا دەستبە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان کراوە.

بە پێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەتی تورکیا هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە ٪49 ی دەنگەکان ئامارکراون و ڕەجەب تەیب ئەرۆغانی سەرۆکی تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانی کۆماری ٪56.36 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەمال کلیچدارئۆغلو سەرۆکی هاوپەیمانی نیشمانی ئۆپۆزسیۆن 43.64٪ ی بەدەستهێناوە.

١٨:٣٤ ٢٨.٥.٢٠٢٣

بە پێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەتی تورکیا هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە ٪61.38 ی دەنگەکان ئامارکراون و ڕەجەب تەیب ئەرۆغانی سەرۆکی تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانی کۆماری ٪55.26 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کەمال کلیچدارئۆغلو سەرۆکی هاوپەیمانی نیشمانی ئۆپۆزسیۆن 44.74٪ ی بەدەستهێناوە.

١٨:٤٥ ٢٨.٥.٢٠٢٣

لە کاتێکدا ژماردنی دەنگەکان لە تورکیا دەستیپێکردووە جارێکی تر وەکو دوو هەفتە لەمەوبەر جیاوازی هەیە لە نێوان ئامارەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەتی لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئانکەرە کە بە ئانکا ناسراوە و لە ئۆپۆزوسیۆنەوە نزیکە.

بە پێی ئاژانسی ئانکا لە کاتێکدا ٪68 ی دەنگەکان جیاکراوەتەوە ئەدۆغان ٪50.87 ی بەدەستهێناو و کلیچدارئۆغڵوش ٪49.13. ئەمەش لە کاتێکدایە ئاژانسی ئەنادۆڵۆ دەڵێت لە ٪71 ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ئەردۆغان ٪54.37 ی بەدەستهێنا و کلیچدارئۆغڵوش ٪45.63.

١٩:١٢ ٢٨.٥.٢٠٢٣

ژماردنی دەنگەکان لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەردەوامە. ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ناسراو بە (ی.س.ک) ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە داتاکاندا نییە.

سەرۆکی ی.س.ک ئەحمەد یەنەر ڕایگەیاند " بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیشدا هاوبەشکراوە داوا لە ڕای گشتی دەکەین چاوەڕێی ئەنجامەکان بکەن تا ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەنرێت." دووپاتی کردەوە هیچ کێشەیەک لە ناردنی زانیارییەکاندا نییە.

سەرچاوە: ی.س.ک

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG